لەوەرزی گەرما ئەم خۆراكانە زۆر مەخۆن ؟؟

26/07/2019 - 10:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەرزی پلەی گەرمی لە وەرزی هاوین دەبێتە هەست كردن بە بێتاقەتی و بێهێزی و هیلاكی و ئارەق كردنەوەی زۆر. 

بۆیە پێویستە هەوڵ بدرێت بڕێكی زیاتر ئاو بخورێتەوە لەگەڵ خواردنی ئەو خۆراكانەی ڕێگری دەكەن لە وشك بوونەوەی لەش؛ لەگەڵ دووركەوتنەوە لە زۆر خواردنی كۆمەڵێك خۆراك (باشترە هەفتەی یەك بۆ دوور جار بخورێن). 

ئەم خۆراكانە زۆر مەخۆن لە هاویندا : 

1. بەهاراتی زۆرو خواردنی توند : دەبنە هۆی بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی لەش.

2. خواردنی سوورەوەكراوە : وەك پەتاتەی سوورەوە كراوەو هەمبەرگرو ستیك.

3. خواردنی سوێر. 

4. چاو قاوەو خواردنەوە گازی و وزەبەخشەكان. 

5. شیرینی، هەروەها ساردەمەنی وەك ئایسكرێم و دۆندرمەو چلورە.

(د‌. كامەران رەسوڵ ژاژڵەیی – پسپۆڕی زانستی خۆراك و نەشتەرگەری گشتی)