پوكانەوەی ئێسك بۆچی دروست دەبێت ؟؟

27/07/2019 - 09:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

واتا كەمبوونەوەی چڕی و پتەوەی ئێسكەكان و لاواز بوونیان كە دەبێتە هۆی شكان بە زەبرێكی سادە، لەناو خەڵكدا بە ئێسكە نەرمە ناسراوە .

هۆكارەكانی پوكانەوەی ئێسك ؟؟

نەگۆڕەكان : وەك تەمەن بەتایبەتی لە ساڵانی بێ ئومێدیدا لە ئافرەتان و ڕەگەزو ڕەچەڵەك و پێشینەی خێزانی یان بۆماوەیی.

گۆڕاوەكان :

1. كەمی ڤییتامین دی و هەندێ كانزای تری پێویست وەك كالیسیۆم.

2. جگەرە كێشان. 

3. زیادڕەوی كردن لە خواردنەوە كهولییەكان. 

4. هەندێ نەخۆشی بەدهەرسی كە دەبێتە هۆی بەدخۆراكی و كەمكێشی. 

5. بەردەوامی لە خواردنی پڕ پڕۆتین وەك گۆشتی سور. 

6. بەكارهێنانی هەندێ دەرمان بۆ ماوەیەكی درێژخایەن وەك (PPI) و ستیرۆیدو دژە پەركەم. 

7. زیادڕەوی كردن لە خواردنەوەی گیراوە غازدارەكان. 

8. نەكردنی وەرزش و ڕاهێنان و نەچوونە بەر خۆرەتاو وەك پێویست.

(د. هەرێم كەریم ئەحمەد – پسپۆری نەخۆشیەكانی هەناوو دڵ و شەكرە)