كۆلیسترۆڵ داببەزێت، دیسان زیانی هەیە

29/07/2019 - 11:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەرچەندە هەمیشە پزیشكەكان ڕێنمایی خەڵك دەكەن بۆ كەمكردنەوەی ڕادەی كۆلیسترۆڵ، بەڵام دابەزینی ئەو ماددەیەش مەترسی جەڵتە زیاتر دەكات.

توێژەرانی زانكۆی ویلایەتی پەنسلڤانیا ئاماژە بەوە دەدەن ئەوانەی كۆلیسترۆڵی زیانبەخشیان لە (70) كەمتر بێت ئەگەری ئەوەیان لێدەكرێت تووشی جەڵتەی مێشك ببن بە بەراورد بەوانەی ڕێژەی كۆلیسترۆڵەكەیان لە (100) كەمترو لە (70) زیاترە.

بەشێوەیەكی گشتی كەمی ڕادەی كۆلیسترۆڵ بۆ دروستی دڵ باشە، هەروەها بەتایبەتیش بۆ سنورداركردنی مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك بە سوودە، ئەو جۆرە جەڵتەیەش كاتێك ڕوودەدات كە خوێنبەرەكان دادەخرێن و خوێن ناچێت بۆ مێشك.

پزیشكان و توێژەران هۆشداری دەدەن لە كەمی ڕادەی كۆلیسترۆڵ كاتێك زۆر كەمبێتەوە، چونكە لەو كاتەدا مەترسی توشبوون بە جەڵتەی مێشك یان ئەوەی پێی دەوترێت (خوێنبەربوونی مێشك) بەڕێژەی (1695) بەرز دەبێتەوە لەبەر ئەوەی دەمارەكانی خوێن لاواز دەبن و دەتەقن.

لە توێژینەوەی توێژەرەوەكانی پەنسلڤانیا كە (9604) كەس بەشاریان تێدا كردبوو ئاماژە بەوە دراوە هەموو شتێك بەو پەڕی باشی دەڕوات ئەگەر بە باشی مامەڵەی لەگەڵ بكرێت، لەمبارەیەوە (د. شیانگ كاو) مامۆستای زانستی خۆراك و بەشدار لە توێژینەوەكە وتی: هەروەك هەموو شتێكی تری بواری خۆراكپێدان، هاوسەنگی و میانەڕەوی دوو شتی سەرەكین لە دەستنیشانكردنی ئاستی نموونەیی كۆلیسترۆڵی زیانبەخش، دواجاریش پێویست ناكات هیچ شتێك لە ڕادەی خۆی زیاد یان كەم بكرێت.

ئەو وتیشی: پێویستە خەڵكی ئەوە بزانن هەموو ماددەیەكی ناو لەشی مرۆڤ كارێكی هەیە بیكات، بۆیە زۆرجار كەمبوونەوەی ئەو ماددە یە لە ڕادەی خۆی زیاتر هەمان زیانی هەیە كە ماددەكە لە ڕادەی پێویستی خۆی بەرزتر بێت.

كەشتی نووح