ئەم كەسانە تووی وشك بخۆن

30/07/2019 - 09:03 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

تووی وشك یەكێكە لەو بەروبوومانەی كە بەهۆی پێكهاتەكانی ناوییەوە چەندین سوودی گرنگ بۆ تەندروستی مرۆڤ دابین دەكات، لە كێشەكانی گەدە دەیپارێزێت.

تووی وشك چەند ماددەیەكی گرنگی تێدایە لەوانە، فسفۆڕ، سۆدیۆم، كالیسیۆم، پۆتاسیۆم، ئاسن، پڕۆتین، فلافۆیدو شەكرو ڤیتامین، بە خواردنی جگە لە سوودە تەندروستییەكانی ئەو ماددانەش بۆ لەش زیاد دەكات، ئەمانەش چەند سوودێكی تووی وشكن.

1. چارەسەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كۆكەیان هەیە، كۆكە ناهێڵێت.

2. یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی كە كێشەی گەدەو قۆڵۆنیان هەیە، كرداری هەرس ئاسان دەكات و بەكتریای گەدە ناهێڵێت.

3. رێژەی ئاسن لە لەشدا بەرز دەكاتەوە.

4. بەهۆی بوونی ماددەی ئاكای، یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ئەو كەسانەی دەیانەوێت كێشی لەشیان دابەزێنن.

5. پەستانی خوێن دادەبەزێنێت.

6. بۆ پێست بەسوودە.