هەوكردنی گەدە بەچی چارەسەر بكرێت باشە ؟؟

31/07/2019 - 09:18 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەوكردنی گەدە تووشی بەشی ناوەوەی گەدە دەبێت هەندێك جار خۆی بەسروشتی چاك دەبێتەوە هەندێك جاریش دەبێت چارەسەری بۆ بەكاربهێنین.

ئەمانە هاوكارن بۆ چارەسەركردنی هەوكردنی گەدە:

1. نەعنا، تایبەتمەندی دژە هەوكردن و دژە بەكتریای تێدایە، هاوكارو یارمەتیدەری‌ كەمكردنەوەی هەوكردنی ناو گەدەیە، هەروەها هاوكارە بۆ چارەسەركردنی‌ ئازاری گەدەو تێكچوونەكانیشی‌.

2. زەنجەبیل، لەو خۆراكانەی تایبەتمەندی دژە هەوكردنیان تێدایەو هاوكاری‌ باشە بۆ لەناوبردنی‌ هەوكردنی ناو گەدەو هاوكارە بۆ چارەسەری غازات و هەڵئاوسان و دڵ تێكەڵهاتن و ڕشانەوەو ئازاری گەدەش دەكات.

(د. سیروان حەمە شەریف قەرەداغی – پسپۆری نەشتەرگەری گشتی)