زەیتی زەیتوون بۆ ئەم نەخۆشیانە دەرمانە

07/08/2019 - 09:42 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

زەیتی زەیتون دەرمانخانە و بەرەكەتی مالەكانە، بەڵام هەموو زەیتێك وەك یەك نیە 

جۆرەكانی زەیتی زەیتون ....

- Extra Virgin Oil جۆری نایاب گوشینی یەكەم بە ساردی باشترین جۆرە لە ڕووی پزیشكی 

- Virgin Oilجۆری گووشینی دووەم

- Normal Oil جۆری گووشینی سێ یەم بەگەرمی 

- Pomace Olive Oil جۆری گووشینی چوارەم نە بۆنی ماوە نە تام....

گرنگترین سوودەكانی ...

1. زەیتی زەیتون ئازارشكێنەو بەسوودە بۆ ئازاری جومگەكان.

2. زەیتی زەیتون خەم و خەفەت لادەبات.

3. زەیتی زەیتون هۆكاری بەهێزی مێشك و زیرەكیە.

4. زەیتی زەیتون ڕێگرە لە دروست بوونی نەخۆشیەكانی دڵ.

5. زەیتی زەیتون پارێزەرێكی باشی گەدەیە ڕێگری نەخۆشیەكانی گەدەیە.

6. زەیتی زەیتون ڕێگرە لە دروستبوونی نەخۆشی شێرپەنجەی (سنگ، پروستات، منداڵدان، دەزگای هەرس و ڕیخۆڵە).

7. زەیتی زەیتون بە سوودە بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی شەكرەیان هەیە، چونكە جگەر بەهێز دەكات.

8. زەیتی زەیتون بەرگری لەش بەهێز دەكات لەبەرامبەر نەخۆشیەكاندا، چونكە ئۆمێگا3 سروشتی تێدایە.

9. بەرگری لەقەڵەوبوونێكی زیاد لە پێویست دەكات و هەروەها لاوازبوونی زیاد لەپێویست ناهێڵێت.

10. زەیتی زەیتون پێست جوان دەكات.

11. زەیتی زەیتون ڕێگرە لە زوو پیربوون.

12. زەیتی زەیتون دەرمانە بۆ هەموو جۆرە قەبزیەك.

13. زەیتی زەیتون بەسوودە بۆ زیادكردنی باڵای لەش و گەشەی منداڵان.

دكتۆری گیادەرمان (د. بەدر سورچی)