بۆ پاراستنی قۆڵۆن، ئەمانە بكەن

07/08/2019 - 10:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

قۆڵۆن ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لەچاڵاكییەكانی كرداری هەرس، هەربۆیە پێویستە بەشێوەیەكی باش پارێزگاری لێبكەیت و هەمووان پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكەین بەتایبەتی توشبوانی نەخۆشی قۆڵۆن.

ئەو كەسانەی تووشی نەخۆشییەكانی قۆڵۆن دەبن، بەردەوام هەست بەبوونی هەوا دەكەن لەناو ورگ و گەدەیان هەڵدەئاوسێت و تووشی قەبزی یان سكچوون دەبن و ئازارو غازاتیان بۆ دروستدەبێت، ڕەنگە بۆنی دەمیشیان هەبێت.

ڕێنماییەكان بۆ پاراستنی قۆڵۆن ...

1. خواردنی هەر سێ ژەمە خۆراكیەكان، بەبڕی كەم بەجۆرێك ئازاری گەدەت نەدات.

2. ئەنجامدانی وەرزش، باشترین هەنگاوەكانی ژیانە كەچارەسەری زۆر نەخۆشیە، قۆڵۆنت چاڵاك دەكات.

3. دوركەوتنەوە لەدڵەڕاوكێ و توڕەیی و خەمۆكی. 

4. خواردنەوەی شۆربای سەوزەو چای ڕووەكی، وەك چای سەوز یان زەنجەبیل.

5. كەمكردنەوەی خواردنەوەی كافاینەكان وەك چا، قاوە، خواردنەوە گازیەكان.

6. خواردنەوەی ئاو لەوكاتانەی گەدەت پڕ نیە، وەك پێش ژەمی نانخواردن یان چەند كاتژمێرێك دوای نانخواردن، تا یارمەتی چاڵاككردنی قۆڵۆنت بدات.

(د. سیروان حەمە شەریف قەرەداغی – پسپۆری‌ نەشتەرگەری‌ گشتی)‌