ڕێگەكانی خۆپاراستن لە نەخۆشییەكانی‌ جگەر

09/08/2019 - 09:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

بەچەند هەنگاوێكی‌ ئاسان دەتوانیت دووربكەویتەوە لەنەخۆشیەكانی‌ جگەر، وەكو:

1. مەی‌ نەخواردنەوە. 

2. خۆكوتان دژی‌ هەوكردنی‌ جگەری‌ ڤایرۆسی‌، بەتایبەتی‌ ئەو كەسانەی‌ كە ئەگەری‌ توشبوونیان هەیە.

3. دەرمان خواردن بەس لەكاتی‌ زۆر پێویستدا، ئەویش لەژێر چاودێری‌ پزیشكداو بەجۆرو بڕی‌ دیاریكراو. 

4. دووركەوتنەوەو دەستلێنەدانی‌ خوێن و شلەی‌ بەدەنی‌ خەڵكی‌ دیكە، چونكە لەوانەیە هەڵگری‌ ڤایرۆسی‌ جگەربێت. 

5. لەبەركردنی‌ دەستكێش و جلی‌ تایبەت بۆ داپۆشینی‌ بەدەن بە تەواوی‌، كاتی‌ ڕشتنی‌ دەرمانی‌ مێروو و هەموو زەهرێك، هەروەها كردنەوەی‌ هەموو دەرگاو پەنجەرەكان بۆ گۆڕینی‌ هەوا. 

6. خۆپاراستن لەقەڵەوی،‌ چونكە دەبێتە هۆی‌ چەوری‌ جگەرو بەدوایا نەخۆشیە لێكەوتەكانی‌ جگەری‌ چەور. 

7. مادە هۆشبەرەكان سەرچاوەیەكی‌ نەخۆشیەكانی‌ جگەرەو بەتایبەتی‌ بەكارهێنانی‌ هەمان دەرزی‌ لەلایەن چەند كەسێكەوە، كە دەبێتە هۆی‌ گواستنەوەی‌ ڤایرۆسی‌ هەوكردنی‌ جگەر.

(د. سیروان حەمە شەریف قەرەداغی – پسپۆری‌ نەشتەرگەری‌ گشتی)‌