بۆچی سێو بۆ جەستە گرنكە

11/08/2019 - 10:02 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، كە لەوانەیە سێو یەكێك بێ لە خۆراكە تەندروستە خاوەن بەها بەرزە خۆراكییەكان، چەندین ماددەی گرنگی تێدایە بۆ جەستە، كە وای لێدەكات یەكێك بێ لە چاكترین خۆراكەكان بۆ دڵ.

توێژینەوە زانستییەكان، كەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە دەبەستنەوە بە خواردنی سێو بەشێوەیەكی ڕێكوپێك.

سێو توخمە خۆراكییە سوودبەخشەكان لەخۆدەگرێ، كە بەكتریای سوودبەخشی ڕیخۆڵەكان بەهێز دەكات، هەروەك پێكهاتەی وای تێدایە كە یارمەتیدەرە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەناسەتەنگی (ڕەبۆ) و تووشبوون بە شێرپەنجەو یارمەتیدەریشە بۆ دابەزاندنی كێش.

پزیشكان و شارەزایانی خۆراك دەڵێن، كە یەك سێوی قەبارە مامناوەند (95) پلەی گەرمی تێدایە، جگە لە شتەكانی تر، كە وادەكات مرۆڤ هەست بە تێری بكات، ئەمەش خۆراكێكی نایابە، لەتە سێوە تەنكە وشكراوەكان زۆر بەسوودن بۆ منداڵان كە هاوشێوەی پەتاتەن.