بۆ كێشەی قۆڵۆن ئەم سەوزەیە بخۆن

22/08/2019 - 10:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

(خاس) یان كاهوو یەكێكە لەو جۆرە سەوزانەی كە سودێكی زۆری بۆ جەستە هەیە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و پرۆتین و هەندێ زەیت و خوێ.

لەگەڵ هەڵكشانی تەمەندا كالیسیۆم لە جەستە كەمدەبێتەوەو لێرەدا دەتوانرێت بەردەوام كاهو بخورێت تاوەكو ئێسقانەكان لە پوكانەوە بپارێزیت، سەرباری ئەوەی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین (A و C) كە دژە ئۆكسیدن و بۆ باشبوونی بەرگری لەش و تەندروستی دڵ و دەموچاوو هەستی بینین سوودی هەیە.

هاوكات ئەم سەوزەیە لەگەڵ ڕۆن دەكوڵێنرێت و بۆ هێوركردنەوەو ئارام كردنەوەی چاو بەكاردەهێنرێت، بەدەر لەوەش گەڵای كاهو بە هێوركەرەوەی مێشك لە قەڵەم دەدرێت كاتێك بە فرێشی و بە تەنها دەخورێت, زەیتی تۆوەكەشی لە بەهێزكردنی بێخی سەر بەكاردەهێنرێت.

هەروەها بە هۆی بوونی ریشاڵەكان و ئاو لە كاهودا بۆ قۆڵۆن و جگەر بەسودەو دەشتوانرێت بكرێت بە شەربەت و بۆ جوانی و پاكی پێست سوودی لێدەبینرێت.