تەنها خواردنی رووەکی بخۆیت چی بەسەر جەستەدا دێت؟

22/08/2019 - 17:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

بیرت لەوە كردوەتەوە چی بەسەر جەستەدا دێت ئەگەر ببیتە روەكی؟


لێرەدا باسی پێنج گۆڕانكاری بایۆلۆجیتان بۆ دەكەین.
1- مەترسی توشبوون بەنەخۆشیەكانی دڵ كەم دەبێتەوە
توێژینەوەكانی پێشوو ئاشكرایان كردووە كە پەیوەندیەكی بەهێز لەنێوان خواردنی روەكی و كەمبونەوەی مەترسی تووشبون بەنەخۆشیەكانی دڵ و خوێنبەرەكان هەیە
و ڕێژەی تەسك بونەوەی خوێنبەرەكان لای ئەو كەسانەی كە روەكین 24% كەمترە لەو كەسانەی گۆشت خۆرن, چونكە خواردنە ئاژەڵیەكان و بەرهەمەكانی وەك هێلكە و شیر سەرەچاوەی چەوری و كولیسترۆڵن.
2- دابەزینی كێش
توێژینەوەكان ئاشكرای دەكەن ئەو كەسانەی سیستمی روەكییان پەیڕەو كردوە هەر لەمانگەكانی یەكەمی جێبەجێكردنی سیستمەكە كێشیان بەرەو دابەزین چووە و مانگانە 10 پاوەند واتا 4 بۆ 5 كیلۆ كێشیان لەدەست داوە.

3- بەرزبونەوە و ئاوسانی سك و با كردن
هەتا كۆئەندامی هەرس لەسەر خواردنی روەكی رادێت تووشی ئەم حاڵەتە دەبیت بەڵام دواتر كەمتر دەبێتەوە هۆكارەكەشی ئەو ئەنزیمانەن کە لە جەستەدا هەن بۆ هەرسكردنی پرۆتینە جیاوازەكانی گۆشت و بەرهەمە ئاژەڵیەكان بۆیە كاتێك سیستەمەكەت دەگۆڕیت بۆ روەكی ئەو ئەنزیمانە بێكار دەمێننەوە و ژینگەی كۆئەندامی هەرس تووشی ناهاوسەنگی دەبێت و سك هەڵدەئاوسێت و با دەكات بەڵام بەتێپەڕبوونی كات ئەو كێشەیە نامێنێت.
4- تامی هەموو شتەكان دەگۆڕێت
زینك یەكێكە لە مادە بەرپرسەكانی هەستی تامكردن لە مرۆڤدا و كەمبوونەوەی ئەو مادەیە كێشە لە هەستی تامكردن دروست دەكات.
چونكە سەرچاوەكانی زینك ئاژەڵین وەك گۆشتی سوور و مەحار و خواردنە دەریاییەكان بۆیە ئەو كەسانەی سیستمێكی توندی روەكی پەیڕەو دەكەن مەترسی كەمبوونەوەی زینكیان لەسەرە.

5.لاوازی و کۆڵنجی ماسولكەكان.
ماسولكەكان لەبنەڕەتدا لە پرۆتین و ترشە ئەمنیەكان پێك دێت و پاراستنیشیان پێویستی بەخواردنی پرۆتینی جیاوازە لەنێوان ئاژەڵی و روەكی، دەبێت گرنگی بەو سەرچاوانە بدرێت كە پرۆتینی بەرزیان تیدایە وەك گۆشت و هێلكە و ماسی.
بەڵام سیستمی تووندی روەكی ئەو سەرچاوانەت پێ نادات چونكە جەستەی مرۆڤ پرۆتینی ئاژەڵی خێراتر هەڵدەمژێت بۆیە لەو كاتەدا دەبێت ئەو مادانە بخۆرێت بۆ ئەوەی قەرەبووی پرۆتینەكان بكەیتەوە، وەك: چەرەسات و نیسك و پاقلە و ئەو سەوزانە بخۆیت كە گەڵادارن و دەبێت دڵنیابیت لەوەی پرۆتینی پێویست دەخۆیت چونكە كەمبوونەوەی وادەكات ماسولكەكانت لاواز بن و توشی کۆڵنج بن.