بۆ چارەی ئەم نەخۆشیانەن سێوی سەوز بخۆن

29/08/2019 - 08:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

ئارەزووی خواردنی سێوی سەوز دەكەیت ؟ ئەگەر دەزانیت چەندە بەسوودە ئەوە بەشێوەیەكی بەردەوام ئەم میوە بەتامە دەخۆیت، لەڕێگەی ئەم بابەتەوە بە گرنگترین سوودەكانی ئەم میوەیە ئاشنابن.

1. بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە : لەناو سێوی سەوزدا بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵ هەیەو وادەكات زوو هەست بەتێربوون بكەیت بۆ چەند كاتژمێرێك، ئەو كەسانەش كە ویستی ئەوەیان هەیە كێشیان داببەزێنن ئەوە دەتوانن ڕۆژانە سێو بخۆن بۆ دابەزاندنی كێشیان.

2. بڕێكی باش لە ڤیتامین و كانزای تێدایە : لەناو ئەم جۆرە لە سێو بڕێكی باش ڤیتامین A , B12, K, E, B6 و زینك و پۆتاسیۆم و كانزای ئاسن هەیە كە بۆ جەستە پێویستن. 

3. ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی قۆڵۆن كەمدەكاتەوە : بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ڕیشاڵ لەم میوەیەدا وادەكات ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی قۆڵۆن كەمببێتەوە. 

4. ئاستی كۆلیسترۆڵی زیان بەخشی ناو خوێن دادەبەزێنێت : زۆر بە ئاسانی و لەڕێگەی خواردنی سێوێكەوە دەتوانیت ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێنت جێگیر بكەیت و بیخەیتە ناو سیستەمی خۆراكیتەوە. 

5. ڕێگە دەگرێت لە قەبزی و سكچوون : هەریەك لە سكچوون و قەبزی دوو كێشەی تەندروستی بێزاركەرن، دەتوانیت بۆ چارەسەری هەردوو حاڵەتەكە سێوی سەوز بەكاربهێنیت.