شەكر لەسەر منداڵانتان بگرنەوە

31/08/2019 - 10:27 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

هەموو شیرێكی منداڵان و پسكیت و خواردنەكانی تر بڕێك شەكری تێدایە، لە ئێستادا ئەڵمانیا دەیەوێت تا كۆتایی ساڵی (2019) هیچ جۆرە شیرێكی منداڵان و پسكیت و خواردنەكانی تر شەكری تێدانەبێت بۆئەو مەبەستەش لەگەڵ تەواوی وڵاتانی ئەوروپا لەهەوڵدیە.

شارەزایانی ئەڵمانیا رایدەگەیەنن شیری منداڵان و پسكیت و تەواوی ئەو خواردنانەی كەمنداڵان دەیخۆن كە بچووكترین گروپی كۆمەڵگەكەمانن، دەبێت هەوڵبدەین شەكر كەلەپێكهاتەكانیاندا نەهێڵدرێت و ماددەی دیكە جێگەی ئەو شەكرە بگرێتەوە، چونكە ئەو بڕە شەكرە بۆ تەندروستی منداڵ زیانی زۆرەو نابێت منداڵان لەوتەمەنە بچوكەوە خووبەشەكرەوە بگرن، چونكە كاتێك گەورەدەبن ناتوانن بەئاسانی وازی لێبێنن.

وەزیری خۆراكی ئەڵمانیا دەیەوێت تاكۆتایی ساڵی (2019) بریارێكی رەسمی دەربچێت بۆ قەدەغەكردنی بەكارهێنانی شەكر لە شیری منداڵان و پسكیت و تەواوی ئەوخواردنانەی منداڵان دەیخۆن، هەروەها راشیگەیاند هەوڵ دەدەین ئەو بریارە لە تەواوی وڵاتانی ئەوروپادا دەربكرێت و ئیشی پێبكرێت.

وەزیری خۆراكی ئەڵمانیاش رایگەیاند، دڵنیام وڵاتەكەم لە پێناو سەلامەتی منداڵاندا ئەو بریارە بەرەسمی دەردەكات و ئایندەیەكی باشتر بۆ منداڵەكانمان لەبەرچاودەگرێت.