جۆرە چایەك بۆ ئەم پەتایە باشە

31/08/2019 - 10:49 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

زۆرن ئەو كەسانەی بەهۆی سەرمای وەرزی زستانەوە تووشی پەتا وەرزییەكان و نەخۆشی ئەنفلۆنزا دەبن، پسپۆڕانی تەندروستیش ئاماژە بە چەند ڕێگەیەكی جیاواز دەكەن بۆ ڕزگاربوون لەو نەخۆشیانە كە ئەوانیش بریتین لە بەكارهێنانی چارەسەری پزیشكی و هەروەها چەند خۆراكێكی كە سودیان بۆ لەش هەیە لەكاتی ئەو نەخۆشییەدا.

پسپۆڕە خۆراكییەكان ئاماژە بە دروستكردنی چەند جۆرە چایەك دەكەن كە چاكبوونەوەی پەتا وەرزییەكان خێراتر دەكات، ئەمەش بەهۆی ئەو پێكهاتە سروشتیانەی لە دروستكردنی ئەو چایەدا بەكاردەهێنرێت.

جۆرە چایەك هەیە لە پێكهاتەكانی شیرو زەردەچەوەو ئاڵەتی ڕەش و حێل و زەنجەفیل و هەنگوین پێكهاتەوەو سودێكی زۆری بۆ ئەو كەسانە هەیە كە بەدەست پەتا وەرزییەكانەوە دەناڵێنن و چاكبونەوەیان خێراتر دەكات.