لەبەر 33 هۆكار، هەنجیر زۆر بخۆن

31/08/2019 - 11:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

 

ئەوانەی كێشەی هەرس و قۆڵۆن و مایەسیریان هەیە، با لەم وەرزە هەنجیر بكەنە ژەمە خۆراكی سەرەكیان، ئەوەش لەبەر ئەم هۆكارانەی خوارەوە.

هەنجیر ڤیتامینەكانی ( A , B , C) تێدایەو زۆربەی خۆراكە ماددەكان لە خۆ دەگرێت.

سوودەكانی هەنجیر 

1. بە هێزبوونی ئێسك : هەنجیر دەوڵەمەندە بە كالیسیۆم و مەگنیسیوم كە دەبێتە هۆی پاڵپشتی و بەهێزكردنی ئێسك. 

2. هەرسكردن : بڕێكی تەواو لە ڕیشاڵی تێدایە، ئەمەش پێویستە بۆ ئەوەی ڕیخۆڵە بە تەواوی كاری خۆی بكات. 

3. دابەزاندنی كێش : بەهۆی ئەوەی بڕێكی زۆر لە ڕیشاڵی تێدایە برسیەتی و ئارەزووی خۆراك كەم دەكاتەوە.

4. دژە شێرپەنجە : دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەیەكانی مەمك و قۆلۆن و پڕۆستات ماددە زیانبەخشەكانی ناو ڕیخۆڵە فڕێ دەداتە دەرەوە.

5. فشاری خوێن : بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر لە پۆتاسیۆم، كێشەكانی بەرزی پەستانی خوێن كەم دەكاتەوە.

6. بەرگری : دەوڵەمەندە بە دژە بەكتریاو ڤیتامین و كانزا كە بەهۆیەوە سیستەمی بەرگری بەهێز دەكات.

7. كۆنتڕۆلكردنی ئەنسۆلین : بە هۆی بوونی بڕێكی زۆر لە پۆتاسیۆم و مەگنیسیۆم، یارمەتی جێگیربوونی دەردانی ئەنسۆلین دەكات.

8. تەندروستی پێست : هەوكردن و سوور بوونەوەی پێست و زیپكە كەم دەكات.

9. توانای سێكسی بەهێز دەكات. 

10. دڵ بەهێز دەكات : بۆ هێور كردنەوەی مێشك و نیگەرانی بەكاردێت.

11. قەبزی درێژخایەن چارەسەر دەكات.

12. جێگرەوەیەكی باشی كاریگەری ماست و بەرهەمەكانی دیكەی شیرە.

13. دژە شێرپەنجەیە.

14. سووڕی خوێن ڕێكدەخات خوێن بەربوون ڕادەگرێت.

15. هەنجیر یارمەتی هەرس كردن دەدات.

16. هێزو توانایەكی باش دەدات بەلەش.

17. گرفتی كەم خەوی خەو لێنەكەوتن چارەسەر دەكات.

18. گرفتی سەرمابوون و هەڵامەت ناهێڵێت.

19. شیری هەنجیری پێنەگەییو بەكاردێت بۆ لابردنی بالووكە ئەویش بە دانانی لە سەر بالووكەكە.

20. بۆ كەمكردنەوەی غازاتی سك و كەمكردنەوەی كێشەكانی هەڵامەت بە كاردێت.

21. گورچیلەكان چاڵاك دەكات و بەردو لم لە نێو گورچیلە لا دەبات.

22. بە میز هێنەرێكی باش دادەنرێت.

23. چارەسەری نەخۆشییەكانی سینگ و كۆكەو گرژبوونی بۆریچكەكانی هەوا دەكات.

24. چارەسەری نەخۆشییەكانی پێست دەكات.

25. نەرمكەرەوەیەو بۆ گەددەو ئافرەتی دووگیان بەسوودە.

26. ئەگەر لە پێش خواردن بخورێت هەرس ئاسان دەكات.

27. خواردنی هەنجیر بۆنی ناخۆشی ناوودەم ناهێڵێت.

28. خواردنی توێكڵی هەنجیری تازە تا ناهێڵێت.

29. جگەر پاك دەكاتەوەو لە نەخۆشییەكان دەیپارێزێت.

30. ترشەڵۆكی ناو لەش كەم دەكاتەوە.

31. لە توشبوون بە كەم خوێنی دەتپارێزێت.

32. مێشك بەهێز دەكات و دەمارە خانەكان چاڵاك دەكات.

33. قژ بەهێز دەكات و ڕێگری لە هەڵوەرینی قژو دەركەوتنی نیشانەكانی زوو پیربوون دەكات.