چۆن فڵچەی ددانەكەت هەڵدەگری دوای ددان شتن ؟؟

02/09/2019 - 11:01 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

 

پێویستە لە شوێنێكی وشك دابنرێت و شوێنەكە شێدار نەبێت (نابێت لە حەمام و شوێنە شێدارەكان دابنرێت) تاكو گەشەی بەكتریای تێدا ڕوونەدات.

پێویستە فڵچەی ددان لە شوێنێك دابنرێت كە كراوەبێت و داخراوە نەبێت، وە سەری فڵچەی ددانەكە ڕووەو سەرەوەبێت و بەر فلچەی ددانی تر نەكەوێت.

پێویستە فڵچەی ددان ماوەی (3 – 6) مانگ جارێك بگۆڕدرێت یان زووتر لەو كاتە، هەركات بینیت فڵچەی ددانەكەت ڕیشاڵەكانی خواربوونە یان لێی ڕۆشتووەو بەرزو نزمی تێكەوتووە ئەوە پێویستە بگۆڕدرێت.

پێویستە فڵچەی ددان ڕۆژانە بە مادەی پاككەرەوە (یان غەرغەرە) پاكبكرێتەوە تاكو ڕێگربێت لە گواستنەوەی میكرۆب لە دەمدا.

(د. هیوا فاتیح – پزیشكی نەخۆشیەكانی دەم و ددان)