بەهۆی ئەمەوە داری ددان بەكارمەهێنن

07/09/2019 - 09:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

کوردیو-پەریهاعومەر

‌ ‌ تانەر یوجێل سەرۆكی گشتیی یەكێتیی پزیشكانی ددانی توركیا رایگەیاند بەكارهێنانی چیلكەی ددان پاك كردنەوە دەبێتە هۆی لەدەستدانی نەرمی نێوان ددانەكان رەنگە ئەوەش ببێتە هۆی كلۆر بوونی ددانەكان و دروست بوونی کیس یوجێل ئاماژەی بەوە كرد كە خەڵك بە شێوەیەكی بەرفراوان چیلكەی ددان پاك كردنەوە بەكاردێنن و وتی ئەو شێوازە پاك كردنەوەیە هەڵەیە پێویستە پەتی ددان یان فلچە بۆ پاك كردنەوەی نێوان ددانەكان بەكاربهێنرێت چونكە بەكارهێنانی چیلكەی ددان پاك كردنەوە بە تێپەڕ بوونی كات دەبێتە هۆی لەدەستدانی ئەو گۆشتە نەرمەی لە نێوان ددانەكاندا هەیە و پێی دەڵێن گۆشتی پاپیلی ددان، لە ئەنجامیشدا رەنگە ببێتە هۆی نەمانی ئەو نەرماییە و دروست بوونی كیس لە نێوان ئیسك و پێكهاتەی پێریۆدۆنتاڵدا.

هەروەها كیسە و بۆشایی گەورەتر لە نێوان ددانەكاندا دروست دەكات كە رەنگە ئەمەش ببێتە هۆی كلۆر بوونی ددانەكان ده‌شڵێ‌بەكارهێنانی چیلكەی ددان دەبێتە هۆی سەرهەڵدانی كێشەی تەندروستی و نەخۆشی پووك یوجەل باسی لەوەشكرد كە لە رووی میكانیكییەوە پێویستە لە كاتی پاك كردنەوەی دداندا تەواوی ئەو بەشانە دەست تێی دەچێت پاك بكرێتەوە و وتی سەرەڕای ئەو شتانەی ئاماژەمان پی كرد هەركاتێک هەستمان بە ئازار كرد لەو بەشانەی نەمانتوانیوە پاكی بكەینەوە یان هەر شتیكی دیكە یان هەستمان بە بوونی كلۆر و نەخۆشی پووك كرد پێویستە سەردانی دكتۆر بكه ین.