باشترین كات بۆ خۆدانە بەر تیشكی خۆر ئەم كاتەیە

07/09/2019 - 09:11 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

کوردیو-پەریهاعومەر

لای هه‌مووان ئاشكرایه‌ تیشكی خۆی یه‌كێكه‌ له‌سه‌رچاوه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌ستكه‌وتنی تیشكی خۆی بۆ له‌ش پسپۆڕانی بواری ته‌ندروستیش به‌رده‌وام ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ڕێژه‌ی ڤیتامین دی له‌ له‌شیاندا كه‌مه‌ بچنه‌ به‌ر تیشكی خۆر.

به‌ پێی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌ست كه‌وتنی ڤیتامین دی له‌ تیشكی خۆره‌وه‌ كاتی دیاری كراوی خۆی هه‌یه‌ مرۆڤ له‌سه‌رجه‌م كاته‌كاندا ناتوانێت سود له‌ تیشكی خۆر وه‌ربگرێت توێژینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن پسپۆڕه‌كانی زانكۆی بۆستنی ئه‌مریكا ئه‌نجامدراوه‌ و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ باشترین كات بۆ ده‌ستكه‌وتنی ڤیتامین دی له‌ تیشكی خۆره‌وه‌ له‌ نێوان كاتژمێر 8:30 بۆ 11 پێش نیوه‌ڕۆدایه‌ هه‌روه‌ها پاش كاتژمێر چواری پاش نیوه‌ڕۆش به‌هه‌مان شێوه‌ تیشكی خۆر ڤیتامین دی له‌ له‌شدا جێگیر ده‌كات.

هەروەها به‌ڕای پسپۆڕه‌كان باشتره‌ له‌كاته‌كانی دیكه‌دا مرۆڤ نه‌چێته‌ به‌ر تیشكی خۆ چونكه‌ تیشكی خۆ له‌ كاته‌كانی دیكه‌دا به‌هێزه‌ و سودی بۆ له‌ش نابێت و ڕه‌نگه‌ زیان به‌ پێست بگه‌یه‌نێت ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به‌ شێرپه‌نجه‌ی پێست زیاد ده‌بێت.