بۆیەکەمجار چارەسەر بە سیستەمی بەرگریی دژی شێرپەنجەی مێشك تاقیدەکرێتەوە

15/09/2019 - 18:54 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

سەنتەری پزیشكی سیدار سینای لە لۆس ئەنجلس رایدەگەیێنێت بۆیەکەمجار رێگەیەکی نوێی چارەسەر بە سیستەمی بەرگرییان دژی شێرپەنجەی مێشك تاقیکردووەتەوە و سەرکەوتووبووە.

د. جولییا جوبیمۆڤا، پرۆفیسۆری نەشتەرگەری مێشك و دەمار لە سەنتەری پزیشكی سیدار سینای لە لۆس ئەنجلس دەڵێت لە ئەنجامی توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە چارەسەرە نوێیەکە کلیلێک دەبێت بۆ باشترکردنی ژیانی ئەو نەخۆشانەی تووشی شێرپەنجەی مێشك دەبن.

پرۆفیسۆر جولییا کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە دەڵێت لەڕێگەی چارەسەرە نوێییەکە دەتوانن ئەو میکانیزمە لابدەن کە لەڕێگەیەوە خانە شێرپەنجەییەکانی مێشك دژی خانە بکوژەکانی شێرپەنجە دەبنەوە و لەم رێگەیەوە دەتوانن بەرەنگاری شێرپەنجەکان ببنەوە.

بەگویرەی سەنتەری نیشتمانی شێرپەنجە ئەمساڵ لە ئەمریکا نزیکەی 24 هەزار حاڵەتی تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشك تۆمارکراون، لەنێویاندا نزیکەی ١٨ هەزار کەس مردوون بەهۆی نەخۆشییەکە.