قەڕنابیت بخۆ ئەم سودانەی هەیە

18/09/2019 - 17:08 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

خواردنی قەرنابیت چەندین سودی ھەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ و سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندیشە لە مادەی کالسیۆم و ڤیتامینەکان و دژە ئۆکسانە، دەتوانیت لەگەڵ ژەمە خۆراکەکانتدا بیخۆیت، بەهۆی ئەم سودانە کە بە جەستەی دەگەیەنێت.

- یارمەتیدەری لەشە بۆ ڕزگاربونی لە مادە ژەھراوییەکان.

- پارێزەری لە تۆڕی چاو دەکات.

- لە نەخۆشییەکانی دڵ دورت دەکاتەوە.

- یارمەتیی لەش دەدات بۆ کەمکردنەوەی رێژەی کۆلیسترۆل.

- بەرگری لەش بەهێزدەکات دەکات دژی نەخۆشی شێرپەنجە.

- بەسودە بۆ پاراستنی پێست لە وشکبونەوە و تیشکی خۆر.

- قەرنابیت سوڕی خوێن چالاک دەکات و بڕی پێویست ئۆکسجین دەگەیەنێت بە خوێن.

- ھەروەک بەھۆی بونی ڤیتامین C و کبریت و ترشە ئەمینییەکان تێیدا کار دەکات لەسەر پاککردنەوەی خوێن و لابردنی چەوری لەش.

- سودی بۆ تەندروستی چاو و ئەندامی بەرگری و تەندروستی ئێسکیش ھەیە.

- پەستانی خوێنیش ڕێک دەخات .