لیمۆ دوای گوشین ئەم سوودانەی ھەیە

21/09/2019 - 10:43 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

لیمۆ یەكێكە لە میوە مزرەمەنیەكان و دەوڵەمەندە بە چەندین ماددە و ڤیتامینی گرنگ، دوای گوشین و وەرگرتنی ئاوی لیمۆكە چەندین سوودی ھەیە.

بەشێك لە مرۆڤەكان وا راھاتوون كە لیمۆیەكیان بەكارھێنا، دواتر فڕێی بدەن چونكە وا دەزانن سوودی نییە، بەڵام بە پێچەوانەوە چەندین سوودی بۆ مرۆڤ ھەیە، لەو سوودە گرنگانەش.

دەتوانیت بیدەیت لە بنباڵت رێگری دەكات لە ئارەق كردنەوە.

دەبێتە ھۆی سپی كردنەوەی ناوچە ھەستیارەكان.

بیدە لە رووخسارت مەساجی پێ بكە بۆ ماوەیەك، پێستی مردوو لە ناو دەبات.

شەوان بەر لە نووستن بیدە لە ژێر چاوەكانت، رەشی ژێر چاو ناھێڵێت.

دەبێتە ھۆی لابردنی بۆنی ماسی.

پەڵەی جلوبەرگ لادەبات.

بۆ بریسكەداربوونی قاپەكانت بیكەرە ناو غەسالەی قاپشتنەوە.

بیدە لە رەنە و تێكەڵاوی بكە لەگەڵ پەرداخێك ئاودا، بە پەمپێك بیڕژێنە بە ماڵەكەتدا بۆنی ناو ماڵ خۆش دەكات.