بۆچی خەوتن بەلای ڕاستدا گونجاوترە

26/09/2019 - 09:30 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

شێوازێکی دروست و سەلامەتەبۆیە پزیشکەکانیش

بەهەمان شێوە جەخت لەوە دەکەنەوە کە نوستن لەسەر لای ڕاست باشترین شێوازی نوستنە چونکە نوستن لەسەر لای چەپ یان لەسەر دەم دەبێتە هۆی فشار خستنە سەر ناوچەی ورگ و سنگ و زیانی بۆ ماسولکەکانی سنگ و گەورەبوونی ورگ دەبێت.

بەهۆی گەورەیی سی لای ڕاست لە چاو سی لای چەپ یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی قورسای سەر دڵ و پەستانی زۆر ناخاتە سەر ماسولکەکانی دڵ نوستن لەسەر لای ڕاست جگەر لە بارێکی جێگیردا ڕادەگرێت و زیانی پێناگەیەنێت گەدە لە بارێکی ئارامدا دەبێت و هەستکردن بە ئازار و ئاوساوی گەدە ناهێڵێت کرداری هەناسەدان ئاسان دەکات چونکە ڕێگری و پەستان ناخاتە سەر بۆریەکانی هەناسە.

هەروەهائەگەر دەستی ڕاست لەژێر سەردابێت و نوستن بە لای ڕاست بێت واتە ناولەپی دەستە راستت لەژێر ڕومەتت بێ ئەوا مێشك لە پەستانە دەروونیەکان کەم دەکاتەوە و ئارامی بە مێشک دەبەخشێت وە مێشك لە هەموو ئەو جەنجاڵی و ئەو بارگە زیان بەخشانەی وادەکەن مێشك ماندووبێت.