بەردی گورچیلە جیه‌

26/09/2019 - 10:00 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

بەردی گورچیلە کاتێک دروست دەبێت کە پێکھاتەکانی ناو میز شلە و چەندین جۆری کانزا و ترشەکان لە ھاوسەنگی لابدەن کاتێک ئەمە ڕوودەدات دەبێتە ھۆی ئەوەی میز جۆرە ماددەی کریستاڵ دروستکەر "وەک کالیسیۆم و ترشی یوریکی" لە خۆ بگرێت بەشێوەیەکی ئەوەندە زۆر کە شلەی میز ناتوانێت ڕۆنیان بکات ئەو کێشانەی کە کار دەکەن لە فرمانی گورچیلەکەکان دەکەن لە مژین و فڕێدانی کالیسیۆم و ماددەکانی ترئەوا بارێک دروست دەکەن بۆ ئەوەی بەردی گوڕچیلە دروست ببێت. ھۆکاری ئەمەش لەوانەیە بۆماوە بێت، یاخود لەوانیە کێشەی ڕیخۆڵە بێت، لەوانەیە خۆراکی یان ھەندێک لە دەرمانەکان بێت.

تاکوو بەردی گورچیلە نەجووڵێت و نەیێتە خوارەوە ھەست بە ھەبوونی ناکریت لە کاتی ھاتنەخوارەوەیدا ڕەنگە ئەم نیشانانەی خوارەوە ڕووبدەن ئازار لە تەنیشتەکانی پشت "کەلەکە" خوارپەراسووەکان گۆڕان لە توندی ژانەکە لەوانەیە بۆ ٢٠ خولەک تاکوو ٦٠ خولەک بخایەنێت ژانەکە لە پشتەوە دەداتەوە بەشی خوارەوەی زگ و بنی زگ بوونی خوێن لە نێو میز یان لێڵ بوونی میزئازار لە کاتی میزکردن ھێڵنج و ڕشانەوەتا و لەرز ھەندێک جارخۆپاراستن زۆر خواردنەوەی ئاو. زیاتر لە ١٠ پەرداخ ئاو یاخود ٣ لیتر لە شلەمەنی لە کەش و ھەوای گەرم زیاتریش پێویستە.

ئەگەر بەردی کەسیک لە جۆری کالیسیۆم ئۆگزالەیتی بیت،ئەوا باشترە ئەو جۆرە خواردنانە بەشێوەی زۆر توند کەم بکرێتەوە کە دەوڵەمەندن لە ئۆگزالەیت وەک ڕێواس، چەوەندەر، پاقلە، کەلەم، سپێناغ، پەتاتەی شیرین، کونجی و باوی.