بۆ رێگری كردن له‌ قژ رووتانه‌وه‌ پێویسته‌ چ خواردنێك بخۆیت

27/09/2019 - 08:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

چه‌ندین هۆكار هه‌یه‌ بۆ رووتانه‌وه‌ی قژ له‌وانه‌ش كه‌می ڤیتامینه‌كان له‌ له‌ش یان كه‌م خوێنی یان تێكچوونی ئاستی هۆرمۆنه‌كان یان كه‌م خه‌وی یان هۆكاری بۆماوه‌یی.

به‌ڵام ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌یخۆیت كاریگه‌ری زۆر هه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌یت له‌ قژ رووتانه‌وه‌ باشتر وایه‌ ئه‌و خواردنانه‌ بخۆیت كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ مه‌گنیزیۆم و بیوتین و زینك و ئاسن و ڤیتامینه‌كان، ئه‌مانه‌ رێگری له‌ رووتانه‌وه‌ی قژ ده‌كه‌ن و به‌ ته‌ندروستی ده‌یهێڵنه‌وه‌.

هه‌روه‌ها ئه‌و خواردنانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌ ترشه‌ چه‌ورییه‌كانی وه‌ك ئۆمێگا 3 كه‌ به‌رگری له‌ قژ ده‌كات ویارمه‌تی گه‌شه‌كردنی ده‌دات، بۆیه‌ ده‌توانیت له‌ خواردنی ماسی سه‌له‌مۆن و گوێز و ناوكی كه‌تان و فاسۆلیای سۆیا و مۆز و په‌تاته‌ و ته‌ماته‌ و گۆشت و به‌رهه‌می شیره‌مه‌نییه‌كان هه‌موو ئه‌و ماده‌ به‌سوودانه‌ ده‌ست بكه‌وێت كه‌ پێویستت پێیه‌تی.