هەنارسوودەکانی بزانە

30/09/2019 - 11:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

هەنار بۆ تەندروستی دڵ و دەمارەكان زۆر بەسوودە و رێگری لە جەڵتە و شێرپەنجە و پیربوون و نەخۆشیی بیرچوونەوە دەكات هەروەهادەوڵەمەندە بە ئانت ئۆكسید، فۆلیك ئەسید، ڤیتامینی سی و ئاسن و بەهۆی ئەو پێكهاتەیەی لە نێو ئانتی ئۆكسیدی هەنارەكەدا هەیە، رێگری لە نەخۆشیی شێرپەنجە دەكات بە تایبەت جۆری شێرپەنجەی پرۆستات لە پیاوان.

لە لایەكی ترەوە هەنار دەبێتە هۆی پاڵاوتنی خوێن و گورچیلەكانیش پاك دەكاتەوە. هەنار حەزی مرۆڤ بۆ خواردن بەرز دەكاتەوە و وا باشە بەر لە نان خواردن هەنار بخورێت هەنار بۆ نەخۆشییەكانی پێستیش بەسوودە و لەكەی سەر پێست لەناو دەبات، هەروەها هەنارد خواردن مرۆڤ دەحەسێنێتەوە و مێشك ئارام دەكاتەوەلە وەرزی سەرماشدا خواردنی هەنار بەسوودە و دژی ئەنفلۆنزایە. ئاوی هەنار تایبەتمەندیی دژە باكتریای هەیە و پارێزگاری لە دەم و ددانیش دەكات پسپۆڕان داواشیان كردووە ئەوانەی برینی گەدەیان هەیە، هەناری ترش نەخۆن و بۆ ئەو كەسانەش كە غازاتیان هەیە، وا باشترە خواردنی هەنار كەم بكەنەوە و زێدەڕۆیی لە خواردنیدا نەكەن.