سودی‌ بادام چیە

30/09/2019 - 11:29 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

بادام خۆراكێكی به‌تام و پر له‌ ماده‌ی‌ خۆراكیه‌ كه‌ زۆربه‌ی‌ كه‌س حه‌زی‌ پێده‌كات كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ مه‌ترسی‌ سەکتەی دل ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ ٥جار له‌ هه‌فته‌یه‌ك بادام به‌كارده‌هێنن، ٪٥۰ مه‌ترسی‌ توشبوونیان بە سەکتەی دڵ كه‌متره‌ له‌ چاو ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كەبادەم ناخۆن.

شایەنی باسەنزمكردنه‌وه‌ی‌ كولیسترولی‌ خراپ بادام زیاد بكه‌ بۆ ژه‌مه‌ خۆراكیه‌كانت، چونکە كاریگه‌رییه‌كی‌ باشی‌ هه‌یه له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ كۆلیسترۆڵ له‌ خویندا به‌گوێره‌ی‌ دیواری‌ خوێن به‌ره‌كان ده‌پاریزێت له‌ خراپ بوون له‌توێكلی بادام مادده‌ی‌ له‌گه‌ل فیتامین E هەیە كه‌ هه‌ردووكیان رێگری له‌ نه‌خوشیه‌كانی‌ دڵ ده‌كه‌ن بادام یارمه‌تی‌ به‌ هێز بوونی‌ ئیسک و ددان ده‌دات بوونی‌ فوسفور له‌ باده‌م یارمه‌تی‌ به‌ هیز بونی‌ ئیسک و ددان ده‌دات بادام چه‌وری‌ له‌ش رێك ده‌خات و یارمه‌تی‌ دابه‌زینی كێشی‌ له‌ش ده‌دات له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا کە بادام زۆر چه‌وره‌ به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ باده‌م ده‌خۆن باریکترن له‌و كه‌سانه‌ی‌ كه‌ هه‌رگیز باده‌م ناخۆن، هەروەها ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ به‌ لایه‌نی كه‌م ۲ جار له‌ هه‌فته‌یه‌ك بادام ده‌خۆن‌٪۳۰ئه‌گه‌ری‌ دابه‌زینی‌ كێشی‌ له‌شیان زیاتره‌ له‌ چاو ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ كه‌ بادام ناخۆن بادام رێژه‌ی‌ شه‌كر له‌ خوێندا و ئه‌نسۆلین داده‌به‌زینێت ئه‌گه‌ر له‌ پاش ژه‌مه‌كان بخورێت، واتا لە مەترسی توشبوون بە نەخۆشی شەکرە دەتپارێزێت.

هەروەهابادام كاری‌ مێشك باشتر ده‌كات بادام پێکهاتووه‌ له‌ فیتامینی‌ ریبوفلافین و مادده‌ی‌ خۆراكی‌ بەسود، كه‌ چالاکی مێشك زیاد ده‌كات ومه‌ترسیه‌كانی‌ نه‌خوشی‌ زه‌هایمه‌ر كه‌مده‌كاته‌وه‌بادام مادده‌ی‌ خۆراكی‌ ده‌به‌خشێت به‌ سیستمی‌ توره‌یی‌ و شله‌ژان به‌گوێره‌ی‌ بادام یارمه‌تی‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی‌ رێژه‌ی‌ زیره‌كی‌ و كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ توره‌یی‌ و شله‌ژان ده‌دات بادام رێژه‌ی‌ ئه‌لكالی‌ له‌له‌شدا رێك ده‌خات: بادام یه‌كێكه‌ له‌و خۆراكانه‌ی‌ که‌ پرۆتینی تێدایە، ئه‌مه‌ش فرمانی‌ ئه‌لكالی‌ ریك ده‌خات، كاتێك له‌شت ئه‌لكالی‌ پێویستی نیه‌ ئه‌وه‌ش تووشی‌ پوکانه‌وه‌ی‌ ئیسک و که‌مبونه‌وه‌ی‌ به‌رگری له‌ش دەکات.