سووده‌كانی هێلكه‌

06/10/2019 - 10:52 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

هێلکە بخۆ تەندروستیەکی باش دەبێ

 

هیڵکە یەکێکە لەو خواردنانەی کە زۆر دەوڵەمەنده‌ لە دژە ئۆکسیدەکان و ترشی ئامۆنیا و ئاسان، هەربۆیە ئەو کەسانەی یاری ئاسن دەکەن، ئامۆژگاری ئەوە دەکرێن هێلکە زۆر بخۆن چونکە هاوکار دەبێت لە بەهێزکردنی جەستە و دروستکردنی ماسولکەکان.

هەروەها هێلکە بە هەرزانترین و ئاسانترین سەرچاوەی پرۆتین دادەنرێت لە جیهاندا ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە خواردنی هێلکە هەم پارەی کەمتری تێدەچێت و هەم ئاسانتر خواردنەکە ئامادە دەکرێت.

 

سوودەکانی هیڵکە زۆرن بەڵام ئێمە لێرەدا تەنها ۱۲ سودی سەرسوڕهێنەری هیڵکەتان پێدەناسێنین کە لە بەرچاوترین سودەکانی هێلکەن، کاتێک هێلکە دەخۆیت مەترسیەکانی نەخۆشی دڵ لەسەر خۆت کەم دەکەیتەوە کۆڵیسترۆڵی جۆری LDL بە کۆڵسترۆڵی زیانبەخش ناودەبرێت لەبەر ئەوەی تەنۆچکەکانی گەردی چەوری دەبەن بۆ نێو دیواری خوێنبەرەکان- دەرئەنجام دەبنە هۆی ڕەقبوونی دەماری خوێن و گیرانی دەمارەکان. لەگەڵ ئەوەشدا هەموو LDL بە هەمان قەبارە دروستنەبوون، هەندێکیان گەورەن و هەندێکیان بچوک. هەتا وەکو LDLکە گەورەتر بێت باشترە چونکە ئەو کەسانەی کە LDL ی بچوکیان هەیە مەترسی نەخۆشی دڵیان زیاتر لێدەکرێت بە بەراورد بە جۆرەکەی دی. 

 

شایەنی باسە سیستەمی بەرگری جەستەت بەهێز دەکەیت یەک هێلکەی گەورە ۲۲٪ی بڕی پێویستی سیلینیۆمی تێدایە- مادە خۆراکیەکە یارمەتی بەهێزکردنی سیستەمی بەرگری دەدات و لیکەڕژینەکانیش ڕێکدەخات. منداڵان بەتایبەتی دەبێت هێلکە زۆر بخۆن ئەگەر نا، لەوانەیە کەمی "سیلینیۆم" ببێتە هۆی دروستبوونی نەخۆشی لە ئێسک و دڵ و جومگەکانیاندا ووزەی زیاتر دەبێت و توانای جوڵەی زۆرترت دەبێت تەنها یەک هێلکە بڕی ۲۳٪(RDA) ی ڤیتامین (B2)ی تێدایە کە بە ڕایبۆفلەیڤینیش بەناوبانگە. ئەم جۆرە یەکێکە لە ۸جۆرەکەی تری ڤیتامین(B) کە سەرجەمیان هاوکاری جەستە دەکەن خۆراکم بکات بە ماتە وزە، ئەمەش لە دەرئەنجامدا دەبێت بە ووزە و تاقەی مرۆڤ. لە ڕاستیدا، هێلە یەکێکە لە ۲۰ باشترین خۆراکەکانی ئەو کەسانەی یاری ڕەشاقە و لەشجوانی دەکەن.