خراپی نانخواردن بەر لەخەوتن

07/10/2019 - 11:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

خراپی نانخواردن بەر لەخەوتن

شارەزایانی خۆراکی ھۆشداری دەدەن لەبارەی زیانەکانی خواردنی ژەمە خێراکان بەر لەخەوتنت لەشەودا ئەمەش کاریگەری زیانبەخشی دەبێ لەسەر تەندروستی و بەئازاری گەدە دەست پێ دەکات تا گرفتی خەوتن و زیادبونی کێش ئەگەر ھەستت بەبرسێتی کرد لەشەودا باشترە ژەمی سوک و تەندروست بخۆیت نەک ئەمە.

 

هەروەها ماندوێتی و گرفتی تەمەڵی ھەندێ خۆراک و خواردنەوە توشی ئەو گرفتەت دەکات و چالاکت دەکات لەکاتێکدا پێویستە ھێوربیتەوە و بخەویت وەک قاوە و چا و گیراوە غازییەکان گۆشت و پرۆتینیش دەبێ خۆتی لێ بەدووربگریت چونکە پێویستی بەکاتی زیاترە بۆ ھەرسکردن

دڵەکزێ نان خواردن و پاشان پاڵکەوتن وادەکات ترشەڵۆک بگەرێتەوە بۆ سورێنچک و توشی گرفت و دڵەکزێت بکات و بەردەوام بەخەبەربیت.

 

ئازاری کۆئەندامی ھەرس رەنگە بیستبێتت کە نابێ بە سەعات بەر لەخەوتن نان بخۆی میزکردن شارەزایانی بواری خۆراکی رێنمایی دەدەن پێش خەوتن کەرەوز چەوەندەر، توت بێری، خەیار، سیر، مەعدەنوس، شوتی نەخۆیت چونکە پڕە لەئاو و لەخەو بەئاگات دەھێنێتەوە زیادبونی کێش: شارەزایانی بواری خۆراکی دەڵێن نان خواردن لەدرەنگانی شەودا، لەش لەکالۆری بێ بەش دەکات و دەبێتە ھۆی ھاندەری بۆ کۆبوونەوەی کاربۆھیدرات کەھۆکاری سەرەکیی زیادبونی کێشە.