نه‌خه‌وتنی هه‌رزه‌كاران تا دره‌نگانی شه‌و توشی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ت ده‌كات

09/10/2019 - 11:04 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی
توێژینەوەیەکی پزیشکی نوێ دەریخستوە کەئەو کچانەی لەتەمەنی ھەرزەکاریدا بۆ چەند كاتژمێرێكی زۆر دەمێننەوە لەشەودا، خۆیان توشی مەترسی زیادبونی کێش و ئەگەری توشبون بەنەخۆشیەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن دەبنەوە.
توێژەرانی نەخۆشخانەی ماساچۆستس لەبۆستن ئاشكرایان كردوه‌: رەنگە کاریگەری زیاتر ھەبێ لەسەر تەندروستی کچان لەگەڵ بەرزبونەوەی مەترسیەکانی نەخۆشیەکانی دڵ و مولولەکانی خوێن، وەک شەکرە و نەخۆشی دڵ.
لەوبارەیەوە دکتۆر ئەلسی تافیراس مامۆستای زانکۆکە رایگەیاندوە ئەو کچانەی پێیان باشترە زوو بخەون و بەیانی زوو ھەڵبسن ئەمانە باری تەندروستیان باشترە.
ئەو کەسانەش کەتەواو ناخەون توشی قەڵەوی و لاوازی تەندروستی دڵ دەبن.