چۆن چەوری جگەر دەست نیشان دەکەی

10/10/2019 - 10:57 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

چۆن چەوری جگەر دەست نیشان دەکەی

 

كاتێک دكتۆر شك ئەكات كە ئەم نەخۆشە چەوری جگەری هەیە پێویستە ئەم شتانەی بۆ بكرێت

بینینی نەخۆشەكە و گەڕان بە دوای ئەوەی بزانن جگەری گەورە بووە یان نا گەڕان بە دوای نیشانەكانی پەككەوتنی جگەردا ئایا سەرەتایی بێت یان پێشكەوتوو.

هەروها پشکنینی خوێن بۆ سەیركردنی كار و چالاكیەكانی جگەر كە ئایا باش بەڕێوە ئەچێت یان نا كە جگەر بەرەو پەككەوتن چوو هەندێ‌ شت لە خوێندا كۆ ئەبێتەوە كە جگەر ناتوانێت ڕایماڵێت وەكو ئەنزیمەکانی جگەر کە ئەمانە دەگرێتەوە GOT, GPT, ALP, GGT و زەرداو واتە بیلیروبین دوای تێكشكانی خڕۆكەی سووری خوێن هەندێ چەوری و هەندێ شتی ترنابێت لەبیرمان بچێت كە جگەر ئەندامێكی زۆر چالاكە و هەتا زۆر جار زیاتر لە نیوەی پەكی كەوتووە بەڵام هێشتا ناهێڵێت ئەم شتانە لە خوێن دا كۆ ببێتەوە لە بەر ئەمە كە زۆر جار بەشێكی جگەر پەكی كەوتوە بەڵام هێشتا لە خوێن دا دیاری نادات و خوێنەكەی نۆرماڵە.

وێنەگرتنی جگەر بە ئامێری پزیشكی وەكو سۆنەر وێنەی موگناتیسی (MRI), و وێنەی تەنووری (CT Scan)وەرگرتنی پارچەیەک لە جگەر Biopsy, لە ڕێگەی دەرزیەكی ئەستوورەوە و لە دیواری سكەرە ئەبرێتە ناوەوە نموونەیەك لە جگەر وەردەگیرێت و دەنێردرێت بۆ تاقیگە بۆ بینینی ژێر مایكرۆسكۆپ

وە شایانی باسە دەقیقترین ڕێگا بۆ دەست نیشان کردن و دیاری کردنی ڕێژەی چەوری جگەر بریتی یە لە ئامێری فایبرۆسکان.