رێنمایی بۆ ئەو کەسانەی خوێن دەبەخشن

10/10/2019 - 11:16 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

رێنمایی بۆ ئەو کەسانەی خوێن دەبەخشن

️پزیشکەکان رێنمایی دەدەن کە راستەوخۆ دوای دەرھێنانی کانۆلاکە.خوێنبەخشەکە دەبێت بۆماوەیەک بە دەست فشارێکی توند بخاتە سەر جێگاکەی تاوەکو رێگە بگرێت لە دزەکردنی خوێن بۆ شانەکانی دەوروبەری کە ھۆکاری شین ھەڵگەرانی دەوروبەری کانۆلاکەیە.

️ئەگەر بکرێت بۆماوەی رۆژیک پشوو بدرێت بەو قۆلەی کە خوێنەکەی لێوەرگیراوە و کاری قورسی پێنەکرێت ️دوای تەواوبوونی خوێن بەخشینەکە باشترە چەند خولەکێک بە راکشاوی بمێنێتەوە و خێرا ھەڵنەسێتەوە لەبەرئەوەی بوار بە کۆئەندامی سوری خوێن بدرێت جێگیرببێتەوە و خۆی بگونجێنێت لەگەل لەدەستدانی ئەو قەبارەی خوێنەدا ️خواردن و خواردنەوە بەرلەوەی خوێنەکە ببەخشێت یارمەتیدەرێکی دیکەیە تاکو جەستە ئاسانتر خۆی لەگەڵ لەدەستدانی خوێنەکە رابھێنێت.