ئاوبخۆ پێش نانی به‌یانی سوودی زۆره‌

10/10/2019 - 11:25 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

ئاوبخۆ پێش نانی به‌یانی سودی زۆره‌

 

زانكۆی‌ پزیشكیی‌ ژاپۆن له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیدا سه‌لماندی كه‌ خواردنه‌وه‌ی‌ ئاو به‌یانیان له‌پێش نانخواردندا سودێكی‌ گه‌وره‌ی‌ بۆ ته‌ندروستیی‌ مرۆڤ هه‌یه‌ و چاره‌سه‌رێكی‌ زۆر باشه‌ بۆ چه‌ندین نه‌خۆشیی‌ وه‌ك "سه‌رئێشه‌، ئازاری‌ له‌ش، نه‌خۆشیه‌كانی‌ دڵ، خێرا لێدانی‌ دڵ، ره‌بۆ، سیل ، گه‌ده‌، شه‌كره‌، چاو، شێرپه‌نجه‌" و ده‌یان نه‌خۆشی‌ دیكه.

هەروەها‌

لێكۆڵه‌ره‌وه‌كانی‌ ئه‌و زانكۆ ژاپۆنیه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ پێش نانخواردنی‌ به‌یانیان ره‌چاوی‌ چه‌ند خاڵێك بكرێت كه‌ بریتین له‌مانه‌ی‌ خواره‌وه‌

كاتێك به‌یانیان له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێت پێش ئه‌وه‌ ددانه‌كانت بشۆیت چوار په‌رداخ ئاو بخۆره‌وه‌

ددانه‌كانت بشۆ و هیچ شتێك مه‌خۆ تا تێپه‌ر بوونی‌ ٤٥ خوله‌ك 

دوای‌ تێپه‌ر بوونی‌ ٤٥ خوله‌ك ئه‌توانی‌ خورادن بخۆیت وه‌كو پێشوتر ٥ خوله‌ك دوای‌ نانخواردنی‌ به‌یانی‌ و نیوه‌رۆ و ئێواره‌، بۆ ماوه‌ی‌ ۲ سه‌عات هیچ مه‌خۆ .