هۆكاری سپی بوونی قژ له‌ ته‌مه‌نی گه‌نجیدا چییه‌..؟

13/10/2019 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

ئه‌وه‌ شتێکی زۆر ئاساییه‌ کاتێک ڕه‌نگی قژ ده‌گۆڕێت و سپی ده‌بێت، ته‌نانه‌ت له‌ زۆر که‌سدا له‌ پاش ته‌مه‌نی 20 ساڵییه‌وه‌ ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌ قژیدا ڕوو ده‌دات و تاڵه‌کانی به‌ره‌و سپی بوون ده‌چن.

لە لەشی مرۆڤدا ملیۆنان تورەگەی بچووک لە لێواری پێستدا هەن، ئەم تورەگانە دوو مادە دروست دەکات ئەوانیش کریاتین کە قژ دروست دەکەن، هەروەها ماددەی میلانین کە ڕەنگ بە قژەکە دەدات، بەپێی تێپەربونی کات ئەو تورەگانە توانای بەرهەمی هێنانی میلانین لەدەست دەدەن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی تاڵەکانی قژ سپی ببن، زۆر جاریش ئەم کردارە پێش وەخت لە تەمەنیکی گەنجیتیدا رودەدات.

کۆمەڵێک هۆکار هەیە کە وادەکات جەستە زووتر ماددەی میلانین لەدەست بدات، ئەویش بەهۆی کەمی ڤیتامین B12، D3، چونکە ئەو دوو ڤیتامینە بەرپرسن لە دابینکردنی میلانینی قژ، هەروەها جگەرە کێشان و بۆماوەیی هۆکارن بۆ سپیبونی قژ.

لە توێژینەوەیەکدا کە لەساڵی 2016 ئەنجامدراوە دەرکەوتووە ئەو کەسانەشی لە خوار تەمەنی 25 ساڵییەوە قژیان سپی دەبێت بەهۆی کەمی سیرەمی فیرتینەوە کە بەرپرسە لە کۆکردنەوەی ئاسنی جەستە، هەروەها کەمی ڤیتامین B2، کەمی ڕێژەی کۆلیسترۆل هۆکارن بۆ گۆڕینی ڕەنگی قژ.