چۆنیەتی خۆپارستن لە زیانەکانی وای فای

13/10/2019 - 11:33 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

شارەزایەک لە ماڵپەڕی (NetworkWorld) باس لەوە دەکات کە شەپۆلەکانی وای فای کاریگەری خراپ دەکەنە سەر تەندروستی مرۆڤ و هەروەها، باس لە هەندێک ڕێگە دەکات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریەکانی وایفای لەسەر مرۆڤ.

لێرەدا باس لە کۆمەڵێک لە کاریگەریەکانی وای فای لەسەر جەستەی مرۆڤ کراوە:

1. زیادبوونی شەپۆلەکانی وای فای چالاکی و توانای مێشک و یادەوەریەکان کەمدەکاتەوە.

2. شەپۆلەکانی وای فای کاریگەری خراپ دەکەنە سەر گەشەی خانەکانی لەش لە مرۆڤ و ڕووەکەکانیش. لە ماڵپەڕەکەدا باس لەوە کراوە ئەو ڕوەکانەی کە لە دەوروبەری وای فای چێندراون کەمتر گەشە دەکەن لەچاو ڕووەکەکانی ترکە بەهیچ شێوەیەک بەر شەپۆلەکانی وای فای ناکەون.

3.هەستکردن بە ماندووبوون و هیلاکی بەردەوام و درێژخایەن یەکێکە لە کاریگەریە خراپەکانی شەپۆلەکانی وای فای.

4. شەپۆلەکانی وای فای لەوانەیە ترپەکانی دڵ زیاتر بکات و بەمەش کەسەکە ئەگەری توشبوونی بە نەخۆشیەکانی دڵ زیاتر دەبێت.

5. هەروەها، شەپۆلەکانی وای فای دەگونجێت ببنە هۆی خەوزڕاندن و کەمخەوی.

هەروەها، ئەو شارەزایە باس لە کۆمەڵێک ڕێگە دەکات بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی شەپۆلەکانی وای فای لەسەر تەندروستی مرۆڤ.

A. پێش ئەوەی بخەویت لە شەوان وای فاکە بکوژێنەرەوە بۆ ئەوەی ڕێگری لە شەپۆلەکان بکەیت لە کاتی خەوتندا.

B. هەوڵبدە ڕاوتەرەکەت یان ئامێری وای فایەکەت لە شوێنێک دابنێیت کە زۆر پێویستیت بەو شوێنە نەبێت. ئەو شارەزایە دەڵێت باشترە ئەو ئامێرانە لە ژوری چێشتخانە یان ژوری نوستن دانەندرێت.

C. هەوڵبدە کەیبڵ لەجیاتی وای فای بەکاربهێنیت بەمەش لە شەپۆلەکانی وای فای ڕزگارت دەبێت.

D. باشترە کە بەهیچ شێوەیەک وای فای لە نزیک منداڵی تازە لەدایکبوو بەکارنەهێنیت چونکە شەپۆلەکانی وای فای زیاتر کاریگەری دەکەنە سەر منداڵان.