ئەگەر گەروت كێشەی هەیە، ئەم 5 گیراوەیە بخۆرەوە

13/10/2019 - 12:13 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

بەشێكی زۆر لە خەڵك كێشەی هەوكردنی گەروویان هەیە، بەتایبەت لە وەرزی سەرماو زستان.

‎هەوكردنی گەروو كاتێك تووشی كەسێك دەبێت پلەی گەرمی بەرز دەبێتەوە، سوور هەڵدەگەرێت و بێتاقەت دەبێت، بۆ ئەوەی لەو كێشانە بە دوور بیت ئەم گیراوانە ئامادە بكەو بیخۆرەوە چارەسەری هەوكردنەكە دەكات.

1. ‎شەربەتی لیمۆ : یەكێكە لەو شەربەتە سروشتیانەی چارەسەری هەوكردنی گەرو دەكات، لەبەر ئەوەی رێژەیەكی زۆری ڤیتامینی تێدایە بە تایبەت ڤیتامین (C)، لیمۆكە بگوشەو غەر‌غەرەی پێ بكە یاخود دەتوانی چارەكە ئاوی لیمۆ لەگوڵ كەوچكێكی بچووك هەنگوین تێكەڵاو بكەو بیخۆرەوە.

2. ‎سركەی سێو : لەبەر ئەوەی هەڵدەستێت بە كوشتنی بەكتریاو ڤایرۆس كە لەسەر گەروو دروست بووە، یەك كەوچكی بچووك سركەی سێو بكەرە نیو كوپ ئاوی شلەتێن غەرغەرەی پێ بكە چەند جارێك.

3. ‎گوڵە مریەم : یەكێكە لەو گیا بۆن خۆشانەی كە چارەسەرە بۆ هەوكردنی گەروو دەكات، گەڵاكانی بكەرە ناو كوپێك ئاوی گەرم و بیخۆرەوە.

4. ‎زەنجەفیل : یەك كەوچكی بچووك زەنجەفیل بكەرە كوپێك ئاوی شلەتێن جوان تێكەڵاوی بكە، پاشان دایپۆشە بۆ ماوەی (15) خولەك دواتر بیخۆ.

5. ‎گوڵە بەیبوون : یەكێكە لەو خواردنەوانەی دژایەتی هەوكردن دەكات لە ناوی دەبات، دوو كوپ لە ئاوی گوڵە بەیبوون لەگەڵ كەمێك هەنگوین تێكەڵاو بكەو بیخۆرەوە.