سوودەکانی زەنجەبیل لە ناو نەتەوە كۆنەكانی گەلی چین

14/10/2019 - 10:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

سوودەکانی زەنجەبیل لە ناو نەتەوە كۆنەكانی گەلی چین

زەنجەبیل وەك یەكێك لە چارەسەرەكانی نەخۆشی كۆئەندامی هەرسی بەكارهێنراوە چونكە توانای تواندنەوەی چەوری زیاددەی جەستەی زۆرە و گەدە لە چەوری و پێكهاتەی زیان بەخش خاوێن دەكاتەوە . 

هەروەها یەكێكە لەو جۆرانەی بەهارات كە سوودیان بۆ تەندروستی هەیە و ئێستا زۆر كەس ئەم جۆرەی بەهارات لە ئامادەكردنی خواردندا بەكاردەهێنێت لەبەر تام و بۆنە خۆشەكەی و لە هەمان كاتدا سوودە تەندروستیەكانیشی دەتوانرێت پارچەیەكی بچوك ٥گرام لە زەنجەبیلی وشك یان فرێش وورد بكرێت و بكرێتە ناو ئاوی كوڵاوەوە و دابنرێت هەتا سارد دەبێتەوە و دواتر بخورێتەوە یان تێكەڵاوی خواردن و زەڵاتە بكرێت بۆ ئەوەی جەستە سوودی لێ ببینێت ، و ئەو كەسانەش كە كێشە و ئازاری برینی گەدەیان هەیە باشتر وایە ڕاوێژ بە پزیشكەكەیان بكەن دواتر ئەم خۆراكە بخۆن . 

شایەنی باسە پێش خواردنی ژەمێك یان لەسەر گەدەی خاڵی پەرداخێك لە شەربەت یان گیراوەی زەنجەبیل بخۆ بۆ ئەوەی گەدەت خاوێن بێتەوە لەپێكهاتەی ئەو خۆراكانەی كە پێوەی ماونەتەوە هەرسی گەدە ئاسان دەكات و یارمەتی دابەزاندنی كێش دەدات تێكڕای سوتانی كالۆرییەكانی جەستە خێرا دەكات و تێكڕای سوتاندنی گەرمۆكە خێرا دەكات زۆر بەسوودە بۆ ئافرەتی دووگیان كە كێشەی دڵ تێكهەڵاتنی هەبێت لە ماوەی سكپڕیەكەیدا و هەڵئاوسانی گەدە كەمدەكاتەوە ئەگەر ئازاری ئێسك و جومگە و بڕبڕەكانت هەیە ئەوە زەنجەبیل تێكەڵاوی زەڵاتە و خواردنەكەت بكە بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە زۆر بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی بەردەوام دەكۆكن پەرداخێك لە گیراوەی زەنجەبیل كەوچكێك هەنگوینی تێكەڵاو بكەن و بیخۆنەوە توانای مێشك و بیركردنەوە زیاتر دەكات و بەرگری جەستە بەهێز دەكات ئەگەر كێشەی هەرسی گەدەت هەیە ئەوە كوپێك لە شەربەتی زەنجەبیل بخۆرەوە ۱٥خولەك دوای نانخواردن دڵ بەهێز دەكات و سووڕی خوێن چالاك دەكات تێكەڵاو كردنی شەربەتی زەنجەبیل لەگەڵ ئاوی لیمۆ دابەزاندنی كێش خێراتر دەكات تا دەكرئ كەم كەم بەكاربهێنن تاكو لەگەلی رادیێن ئەوەی ناتوانئ ئەوها بیخوات با لەگەل شیر بخوات.