ژەمی بەیانیانی چەند وڵاتێک

14/10/2019 - 10:31 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

ژەمی بەیانیانی چەند وڵاتێک

خواردنی ژەمی بەیانی بە گرینگترین ژەمی خواردن دادەنرێت و زانایان و پسپۆڕانی تەندروستی بەردەوام جەخت دەكەن لەسەر پێویستی خواردنی ژەمێكی تەندروست و بەسوود لە ژەمی بەیانیان بۆ پاراستنی وزە و تەندروستی جەستەی مرۆڤ، بەڵام ژەمی بەیانی لە شوێنە جیاجیاكانی جیهان چ جیاوازییەكی هەیە و خەڵكی جیهان لە ژەمی بەیانی چی دەخۆن. 

لە وڵاتی ئێران خواردنی بەیانی بریتییە لە پەنیر و چایی كە بە شەكر شیرین كرابێت، هەروەها نانی تازە و كەرە و مەرەبا و هەندێ جار هێلكەئەو چایە شیرینە بەشێكی سەرەكی ژەمی بەیانییە لە ئێراندا و هەندێ جار خواردنی حەلیم كە بە گۆشت و گەنمی كوڵاو ئامادە دەكرێت ، هەروەها سەروپێ لە ئێران وەكوو ژەمی بەیانی دەخوردرێت لە وڵاتی توركیا لە خواردنی بەیانیدا چەندین جۆری پەنیر، زەیتوون، تەماتە، خەیار، مەربا، هەنگوین و گۆشت كە بە بەهارات تام دراوە، بەكاردەهێندرێت. هەروەها لە بەریتانیا ژەمی بەیانی بریتی یە لە فاسۆلیا، سووسەچ، بیكن، هێلكە، قارچك، تەماتە، پۆدینگی ئینگلیزی، پەتاتە و پوودینگی ڕەش و نانی تۆست "نانی تایبەتی ئەورووپی"، ئەم خواردنانە لەگەڵ كۆپێكی قاوە یان ئاوی پرتەقاڵ دەخوردرێت خواردنی تەندروستی وڵاتی هاوایی، گەلێك میوەی خۆشڕەنگ و بەتام كە زۆر وزە بەخش و تەندروستە بۆ جەستە لەخۆ دەگرێت و هەندێ شیرینی تایبەت بەو ناوچەیە لەگەڵی دەخوردرێت لە وڵاتی سوید بۆ ژەمی بەیانیان خواردنێكی تایبەت ئامادە دەكرێت و لە شێوازی پەنكێكە و بە ناوی Pannkaror كە زۆر ناسك و شكلەیە و بەتامە ئەوەش هەویرێكی شلە و لە ڕۆندا سوور دەكرێتەوە و بە مەرەبا یان شیلەی شیرینەوە دەیخۆن لە درێژەی باس كردنی ئەو خواردنانەی كە لە وڵاتە جیاجیاكانی جیهاندا دەخوردرێت دەگەینە وڵاتی پۆلۆنیا. 

لەم وڵاتە پەتاتە لەگەڵ هێلكە و ڕۆن و چەند لەتێكی گۆشت كە لەو وڵاتە بە Jajeczica بە‌ناوبانگە بۆ ژەمی بەیانی دەخوردرێت خواردنی ژەمی بەیانی لە ئیتالیا بریتییە لە چەند خواردنێكی سووك و سانا، هەرچەندە هەندێ جار پیتزا و پاستاش بۆ ژەمی بەیانی دەخۆن بەڵام بە گشتیی كۆپێكی قاوەی كاپۆچینۆ و شیر لەگەڵ شیرینی كرۆسانت خواردنی هەمیشەیی بەیانیانە لە ئیتالیا. شایەنی باسەلە ئەمەریكا خواردنی بەیانیان زۆر بە تام و چێژە و پەنكێكی ئەستووری تازە و شیلە و مەربای بلوبری و گەڵای ناسكی گۆشتی بیكن دەخوردرێ و زۆر كات لەگەڵ ئەم ژەمە كۆپێك قاوە دەخۆنەوە لە فەڕەنسا بۆ ژەمی بەیانی خەڵك چاو لە ئیتالیا دەكەن و ڕوو دەكەنە خواردنی نانی كرۆسانت كە لەگەڵ بادەمی وردكراو، كەرە چۆكۆلاتە لە بەیانیان دەیخۆن خواردنی بەیانیان وڵاتی هیندستان زۆر چڕوپڕە لە چاو زۆر شوێنی دیكەی جیهاندا، لەم وڵاتە فرە چەشنە پەتاتەی سوورەو كراو لەگەڵ ڕۆزماری، توفۆی هێندی، هێلكە، نیسكی كوڵاو، مۆزی برژاو و لەتێك نان.