بۆ ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشی شه‌كره‌یان هه‌یه‌ ئه‌م خۆراكه‌ بخۆن

28/10/2019 - 11:07 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

بۆ ئەوانەی شەكرەیان هەیە، ئەم خواردنە بخۆن:

تاكو ئێستا ژمارەیەك لێكۆڵینەوەی زانستی لەبارەی "گوێزەوە" كراوەو زۆرینەیان كۆك بوونە لەسەر ئەوەی كە خواردنێكی زۆر تەندوستە بۆ جەستەی مرۆڤ.

لێكۆلینەوەیەكی تازەی زانستی كە لەم دوایەنەدا ئەنجامدراوەو ئاماژە بەوەدەكات كە پێویستە تووشبووانی نەخۆشی شەكرە، ڕۆژانە دوو یان زیاتر دەنكە گوێز بخۆن، چونكە گوێز یارمەتی رێكخستنی ئاستی شەكرو كۆلیسترۆڵ لەناو خوێندا دەدات.

توێژەران كە چاودێری تووشبووانی جۆری دووەمی شەكرەیان كردووە دەلێن، ڕۆژانە خواردنی برێكی باشی گوێز، دەكرێت ئاستی شەكرو كۆلیسترۆڵ لەناو خوێندا بە شێوەیەكی باش كەم بكاتەوە.

(سیرێل كیندال) لەزانكۆی (تۆرینتۆ) لە (كەنەدا) كە یەكێكە لە بەشدابوانی لێكۆلینەوەكە دەڵێت، گوێز كلیلی چاودێری كردنی نەخۆشی شەكرەیەو بەشێكی گرنگی سیستەمی خۆراكی تەندروستە، هەروەها وتیشی : گوێز دەوڵەمەندە بە چەوری، بەڵام ئەم چەوریە تەندروستەو هیچ زیانێكی نیە، بەڵكو بەپێچەوانەوە بەرگری لە نەخۆشیەكانی دڵ دەكات.

توێژەران ئەم لێكۆڵینەوەیەیان لەسەر (117) كەسی تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە ئەنجام داوەو هەڵساون بەدابەشكردنیان بۆ سێ بەش بەشێوەیەكی هەرەمەكی بۆ ماوەی سێ مانگ، دواتر بۆیان دەركەوتووە كە ئاستی هیمۆگڵۆبین كە هەڵدەستێت بە پێوەری دەستنیشانكردنی ئاستی شەكر لەناو خوێندا بۆ ماوەیەكی درێژ بە رێژەی (0,2%) كەمبۆتەوە لەلایەن ئەو كۆمەڵەیەی رێژەیەكی باشی گوێزیان خواردووە، بە بەراورد لەگەڵ كۆمەڵەكانی تردا.