نابێت ئەو خواردنانە بشۆرێنەوە.. پێویسته‌ بكوڵێندرێن

28/10/2019 - 15:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

شتنەوەی ژمارەیەك لە مادە خۆراكییەكان، پێش كوڵاندنیان باش نییە بەپێچەوانەوە لە كاتی شتنەوەیاندا میكرۆب و بەكتریاكانیان دەگوازرێتەوە بۆ ناو چێشتخانەكە و قاپ و قاچاخ، بۆیە باشتر وایە بۆ نەهێشتنی پیسی یان میكرۆبەكانیان بوكوڵێنرێن.


زیانی دووەمی شتنەوە پێش كوڵاندنی ئەو خۆراكانە، مانەوەی ئەو ئاوەیە كە پێی شۆردراونەتەوە، كە دەبێتە هۆی گۆڕانی تامەكانیان.

خۆراکەکان بریتین لە:
مریشك و ماسی
گۆشتی سوور
قارچك
هیلكە
پاستا
سەوزەی ئامادە كە پێشتر شۆراوەتەوە، ئەو مادە خۆراكیانەن كە نابێت پێش كوڵاندن و لێنان بشۆرێنەوە.