چه‌ند خۆراكێك بۆ به‌هێزكردنی ته‌ركیز

29/10/2019 - 08:32 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

ئه‌م خۆراكانه‌ی وا ده‌كات تەرکیز به‌ره‌و باشتر بچێت: 

هۆکاری سەرەکی لاوازی یادگە و تەرکیز و زوو لەبیرجوونەوەی مرۆڤ خۆی لەبەدخۆراکی و کەم دابینکردنی پێویستییە تەندرووستی و چالاککارەکانی لەشدا دەبینێتەوە، ئەو خۆراك و ڤیتامینانەی کەپێویستە بەتایبەت بۆ ئەوانەی کەیادگەیان لاوازە بریتییە لە :

1- ڤیتامین (E )کە لە ڕۆنە ڕووەکیەکاندا هەیە بەتایبەت ڕۆنی زەیتوون . 

2-ڤیتامین(C ) کە لە ( مزرەمەنی و تەماتە و کێوی و گوافا و هەموو جۆرەکانی بیبەردا ) هەیە .

3- ڤیتامین(B1,B2,B3,B5,B6)و(B12)و هەروەها ڕەگەزەکانی( زینک و ئاسن و فۆلیک ئەسید)، بخۆین ئەوا توانای بیرکەوتنەوە لە یادگەماندا چوار هێندەی باری ئاسایی زیاد دەكات .

4‌- وە خواردنی سیر چونکە سیر دەبێتە هۆی ئەوەی سوڕی خوێن لەدەمارە وردیلەکانی مێشکدا چالاکتربێ .

5‌- ئه‌ڤه‌كادۆ : ڤیتامین و فۆلیك ئه‌سیدی (ترشی فۆلیك ) تێدایه‌ , ڕێگری ده‌كات له‌ جه‌ڵده‌ی مێشك وه‌ هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامین Bو ڤیتامین C وه‌ هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆر پرۆتینی تێدایه‌ و ڕێژه‌ی شه‌كری زۆر كه‌مه‌ به‌ به‌راورد به‌ میوه‌كانی دیكه‌ .

6- توتڕك (دڕیله‌ ): جگه‌ له‌وه‌ی تامێكی خۆشی هه‌یه‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر دژە ئۆكسیدی تێدایه‌ و ڤیتامین C و ڤیتامین Kتێدایه‌ هه‌روه‌ها به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی باش گالیك ئه‌سید (ترشی گالیك) بۆ پارێزگاری له‌ مێشك باشه‌ و سترێس كه‌م ده‌كاته‌وه‌ .

7- بروكلی : به‌ خۆراكی مێشك داده‌نرێت و ڕێژه‌یه‌كی باش ڤیتامین C و ڤیتامین Kتێدایه‌ .

8‌- هه‌روه‌ها زه‌ردێنه‌ی هێلكه‌ و سه‌وزه‌وات و تووریش به‌سوودن بۆ مێشك .

9- كەمی ترشە چەوری (ئۆمیگا 3) ڕۆڵێكی سەرەكی هەیە لە لاوازبوونی خۆراكپێدانی مێشك و لاوازیی یادگەش بە شێوەیەكی گشتی ، ئەم ترشە چەوریانەش بە شێوەیەكی چڕوپڕ لە (ماسی سەلەمۆن و گوێز و هێلكەدا ) هەن .

10-هەروەها گرنگە خۆمان بەدوور بگرین لەخواردنە لەقوتووکراوەکان و هەروەها ئامادەکراوەکان( fast food) هەروەها خواردن کە لەناو ساردکەرەوە دانراوە.