چۆن بتوانین په‌روه‌رده‌ی هه‌سته‌كانمان بكه‌ین

30/10/2019 - 08:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

په‌روه‌رده‌كردنى هه‌سته‌كان بۆ به‌هێزكردنی ته‌ركيز

" په‌روه‌رده‌كردنى هه‌سته‌وه‌ره‌كان واتاى په‌روه‌رده‌كردنى سه‌رنج و ته‌ركيزه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ى كه‌ پێويسته‌ به‌ گشتى هه‌ستى بينين و بيستنه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندين راهێنان هه‌يه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ كه‌ له‌ وانه‌كانى ديكه‌دا باسى ڕاهێنانه‌كان ده‌كه‌ين له‌م وانه‌يه‌شدا باسى په‌روه‌رده‌ى هه‌سته‌وه‌ره‌كان ده‌كه‌ين به‌ كورتى :

1-هه‌ستى بيستن: ئێمه‌ وا ڕاهاتووين به‌ گشتى ده‌نگێكى زۆر ده‌ده‌ين به‌ ته‌له‌فزيۆن به‌ڵام به‌ ڕاهێنانێك ئه‌مه‌ كۆنترۆڵ بكه‌ , ڕاديۆ يان ته‌له‌فزيۆنه‌كه‌ داگيرسێنه‌ دواى سێ چركه‌ ده‌نگى كه‌مێك كه‌م بكه‌ره‌وه‌ و به‌ ته‌ركيزه‌وه‌ گوێى لێ بگره‌وه‌ تا يه‌ك خوله‌ك دواى ئه‌وه‌ دوباره‌ ده‌نگى كه‌متر بكه‌ره‌وه‌ و به‌ ته‌ركيزێكى زياتره‌وه‌ گوێ بگره‌ ورده‌ ورده‌ ئه‌مه‌ بكه‌ تاكو ده‌نگه‌كه‌ى زۆر كه‌م بێته‌وه‌ و به‌ ته‌ركيزێكى زياتره‌وه‌ گوێی بۆ ده‌گريت , ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى ئه‌و خانانه‌ى بيستن كه‌ پێشتر سست بوون ئێسته‌ چالاك ببنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌ پێي خاوسى به‌سه‌ر فه‌رشێكدا بروات هه‌ستى پێ ده‌كه‌يت .

2-هه‌ستى بۆنكردن: ئێمه‌ هه‌ميشه‌ وا ڕاهاتووين بۆ بۆنكردنى گوڵێك يان بۆنێك يان خواردنێك ته‌واو نزيكيان ده‌كه‌ينه‌وه‌ له‌ لوتمان , به‌ڵام بۆ له‌مه‌ودوا هه‌وڵ بده‌ له‌ دوورييه‌كى زياتره‌وه‌ بۆن بكه‌يت بۆ نمونه‌ گوڵێك سه‌ره‌تا نزيك بێت دواتر كه‌مێ دوری بخه‌ره‌وه‌ و بۆنى بكه‌ ورده‌ ورده‌ زياتر دورى بخه‌ره‌وه‌ تا وات لێ بێت له‌ دورى هيچ نه‌بێ نيو مه‌تره‌وه‌ بۆنى گوڵه‌كه‌ بكه‌يت .

3-هه‌ستى تامكردن :ئێمه‌ زۆر جار ئه‌وه‌نده‌ شه‌كر ده‌كه‌ينه‌ ناو چايه‌كه‌وه‌ كه‌ زۆر به‌ ئاسانى هه‌ستى پێ ده‌كه‌ين شيرينه‌ ئه‌مه‌ش هه‌ستى تامكردنمان سست ده‌كات , زۆر جار خه‌ريكي نان خواردنين كه‌سێك ده‌ڵێ خواردنه‌كه‌ سوێره‌ يان نا تۆش دوباره‌ تامى ده‌كه‌يته‌وه‌ تا بزانى چۆنه‌ له‌ كاتێكدا ماوه‌يه‌كه‌ خه‌ريكي خواردنى ! بۆيه‌ له‌ كاتي خواردنى هه‌ر شتێك هه‌وڵ بده‌ هه‌موو تامه‌كان هه‌ست پێ بكه‌يت .هه‌روه‌ك شێفێكى خواردن كه‌ تامى خواردنێك ده‌كات ئاماژه‌ به‌ هه‌موو تامه‌كانى ناو خواردنه‌كه‌ ده‌كات .

4-هه‌ستى به‌ركه‌وتن: ئێمه‌ هه‌ستى به‌ركه‌وتنمان ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌ كه‌ هه‌ست به‌ باڵى مێشوله‌يه‌ك ده‌كه‌ين له‌سه‌ر كوڵممتان بێت به‌ڵام بۆ ئه‌ندامانى تری جه‌سته‌مان هه‌ستى به‌ركه‌وتنمان سست بووه‌ , ئێستا سه‌رنج بده‌ ئه‌و جل و به‌رگه‌ى له‌ به‌رتدايه‌ هه‌ستى پێ بكه‌ به‌ر كام ئه‌ندامى جه‌سته‌ت كه‌وتووه‌ زبرى و نه‌رمى جله‌كه‌ هه‌ست پێ بكه‌ , ئه‌و پێلاوه‌ى له‌ پێتدايه‌ هه‌ستى پێ بكه‌ ....

5-هه‌ستى بينين: په‌روه‌رده‌كردنى هه‌ستى بينين له‌گه‌ڵ هه‌سته‌كانى ديكه‌دا جياوازه‌ ئێمه‌ بۆ په‌روه‌رده‌كردنى هه‌سته‌كانى ديكه‌ هه‌ول ده‌ده‌ين به‌ وزه‌يه‌كى كه‌متر و به‌ زه‌حمه‌تێكى زياتر هه‌ستيان پێ بكه‌ين به‌لام بۆ بينين وا ناكه‌ين , بۆ نمونه‌ روناكى گڵۆپه‌كه‌ كه‌م ناكه‌ينه‌وه‌ بۆ خوێندن تا زياتر ته‌ركيز بكه‌ينه‌ سه‌رى چونكه‌ نه‌ك سوود به‌لكو زيانيشی ده‌بێت بۆ خانه‌كانى بينين , سه‌رنجى ئه‌و شتانه‌ بده‌ كه‌ پێشتر سه‌رنجت نه‌داون بۆ نمونه‌ ده‌ستت له‌ روناكيدا سه‌رنج بده‌ له‌ چرچيييه‌كانى له‌ شێوازى نينۆك له‌ تاڵه‌ مووه‌كان ...