ئەو خواردنانەی سوودیان بۆ زۆری كۆریسترۆڵی ناو خوێن هەیە

31/10/2019 - 11:44 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

كۆریسترۆڵی خوێن مادەیەكی چەورییە، كە بەسروشتی لەلایەن جگەرەوە دروست دەكرێت و لەخوێندایە.

كۆریسترۆڵی خوێن بۆ زۆر شت بەكار دەهێنرێت لەجەستەدا، بەڵام دەتوانێت ببێتە كێشە كاتێك ڕێژەكەی لەخوێندا زیاد لەپێویست بێت.

هەندێك خۆراك كۆریسترۆڵیان تێدایە، تەنیا لەو خواردنانەدایە پێیان دەوترێت سیستەمی پارێزی كۆریسترۆڵی و لەبەرهەمی ئاژەڵیدا دەبینرێت.. بۆ زۆركەس، خواردنی ئەو خۆراكانی سیستەمی كۆریسترۆڵی پاریزیان تێدایە دەكرێت بێ زیان بێت و كاریگەری لەسەر كۆریسترۆڵی خوێنیان نەبێت.

ڕێژەی زۆری كۆریسترۆڵی خوێن زۆر كات بەهۆی خواردنی خواردنە پڕ چەوریە تێرەكانەوەیە، ئەم خواردنانە كۆریسترۆڵی خوێن رێك دەخات ئەوانیش ئەمانەن:

میوە

سەوزەوات و پاقلەمەنییەكان

ماسی، هێڵكە، چەرەسات.

شیرەمەنییەكان وەك شێر، ماست، پەنیر و جۆری تری بەرهەمەكانی دیكە.

خواردنی پاستا، پیزا، جپس، ماسی سوورەوەكراو، هەمبەرگر تەنیا یەك جار لە هەفتەیەكدا بخۆ.

خواردنە سوێر و شیرن و چەورەكان بپارێزە، هەوڵبدە تەنیا یەك ڕۆژ بیخۆی لەهەفتەیەكدا.

هەموو ڕۆژێك جۆرە سەوزە جیاوازەكان بخۆ.

لەكاتی لێنانی خواردندا ، رۆنی جیاواز بەكار بێنە وەك، ڕۆنی گوڵەبەڕۆژە، زەیتوون.

هەموو هەفتەیەك نزیكی١٥٠ گرام لە ماسی بخۆ.

هەفتانە ٦ هێڵكە بخۆ.

ئەو خواردنانە بخۆ، كە مادەی ریشاڵیان تێدایە، چونكە ڕێژەی كۆریسترۆڵ كەمدەكاتەوە، ئەوانیش وەك میوەكان، پاقلەمەنییەكان لەگەڵ خواردنی شۆفان.

 

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل