خۆت له‌ پیربوونی ڕوخسار بپارێزه‌ به‌م خۆراكانه‌

02/11/2019 - 10:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

هەرچەندە ئەوە راستە هیچ كەسێك ناتوانێت بەساڵاچوون بوەستێنێت، بەڵام لێرەدا هەندێك شت هەیە كە دەتواندرێت ئەنجامبدرێت بۆ دواخستنی بەساڵاچوون، هەندێك لەوانە بەرهەمە جوانكارییەكانی دژ بە بەساڵاچوون و كەمتر چوونەبەر خۆرو كەمكردنەوەی دڵەڕاوكێ و دوودڵی و خواردنی تەندروستە.

ئەم خواردنانەی خوارەوە كاریگەری لەسەر مرۆڤ هەیەو زووتر بەرەو پیربوونی دەبەن.

1. شەكر : بەكارهێنانی شەكر بەڕێژەیەكی زۆر رووخسارت وێراندەكات، ئەو شەكرەی كە لەش دروستیدەكات كاریگەری لاوەكی هەیە وەك خێراكردنی بەساڵاچوون و چرچبوون و پیربوونی پێست.

2. خوێ : خوێ خراپ نییە، بەڵام بەكارهێنانی زیاتر لەبڕی دیاریكراو كە (1,500) میلیگرام لە رۆژێكدا بەساڵاچوون خێرادەكات، پارێزكردن بە كەمكردنەوەی سۆدیۆم لە گرفتە جوانكارییەكان دەتپارێزێت وەك ئەستوربوونی چاو و لۆچبوونی پێستە تەنكەكانی دەوروبەری چاو.

3. قاوە : لەجوانی راستەقینە بێبەشت دەكات، لە دوو لایەنەوە، یەكەم رەنگی ددانەكان تێكدەدات كە ئەمەش وێنەیەكی ناشرین دەدات لەكاتی پێكەنیندا، دووەم پێست وشكدەكات و دەبێتە هۆی ئەوەی كە پێست چرچ و وشك دەربكەوێت.

4. گۆشتی سوور : خواردنی گۆشتی سوور بەڕێژەیەكی زۆر دەبێتە هۆی خێرابوونی پرۆسەی بەساڵاچوون، چونكە ماددەی (میتابۆلیزم) ی خۆراكەكە دەبێتە هۆی دروستبوونی ماددە زیانبەخشەكان كە خانەكانی لەش لەناودەبەن و وادەكەن پێست پیر دەربكەوێت.

5. سۆدە : ترشی سۆدە مینای ددان لەناودەبات، ئەمەش وادەكات ددانەكان زیاتر هەستیاربن بۆ نەخۆشی، هەروەها سۆدە شەكرو سۆدیۆمی تێدایە كە هەریەكەیان دەبنە هۆی خێراكردنی بەساڵاچوون.