بۆچی له‌ كاتی له‌تكردنی پیاز چاوه‌كانمان فرمێسك ده‌كات

02/11/2019 - 10:46 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

لەكاتی‌ لەتكردنی‌ پیاز ئەنزیمی‌ (ئەلیناز) ڕووبەڕووی‌ دەبێتەوە، ئەو ئەنزیمەش ڕاستەوخۆ (ئولفۆكیس) ەكان دەگۆڕێت بۆ سركەی‌ (سولفێنیك).

ئەو ئەنزیمانە لەخۆیانەوە شێوەی‌ نوێ‌ وەردەگرنەوەو هاوكاری‌ دروستبوونی‌ فرمێسك دەدەن، كە بەهۆی‌ ئۆكسیدی‌ (پرۆپانیتیاڵ) ەوە دێتە كایەوە، ئەوە كارلێكە نزیكەی‌ (30) چركە دەخایەنێت ‌و لەماوەی‌ پێنج چركەشدا، كاریگەرییە كیماوییەكەی‌ لەناودەبات، لەبەشی‌ دەرەوەی‌ چاو، چینێك هەیە كە چاو لەكاریگەرییە فیزیایی ‌‌و كیمیاوییەكان دەپارێزێت، هەر ئەو بەشە سیستەمی‌ توڕەی‌ دەخاتە كارو بەشێوەی‌ شلەمەنی‌، مادە زیانبەخشەكانی‌ ناو چاو فڕێدەداتە دەرەوە، واتە وەكو فرمێسك ئاو بەچاوماندا دێتە خوارێ‌ لەكاتی‌ لەتكردنی‌ پیاز.