سوووده‌كانی كه‌له‌شاخ له‌ وه‌رزی پایز

09/11/2019 - 09:22 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

بەشێك لە مرۆڤەكان كەڵەشاخ دەكەن بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی، باشترین كات بۆ كەڵەشاخ وەرزی بەهار و پایزە.

كەڵەشاخ كردن لە وەرزی پایزدا باشە، بۆ ئەنجامدانی كەڵەشاخ وەرزی پایزدا چەندین سوودی گرنگی هەیە بۆ تەندروستی، سوودە گرنگەكانی كەڵەشاخ لە پایزدا بریتیە لە:

 

_كەڵەشاخ كردن لە وەرزی پایزدا سووڕی خوێن چالاك دەكات.

_هەروەها لەش لە ماددە ژەهراوی و زیان بەخشەكان پاك دەكاتەوە.

ئەنجامدانی كەڵەشاخ دەبێتە هۆی بەهێزبوونی بەرگری لەش و دەبێتە هۆی دابەزاندنی چەوری خوێن و چەوری پێست.

_هەروەها دەبێتە هۆی هاوسەنگ كردنەوەی پەستانی خوێن.

_كەڵەشاخ كردن دەبێتە هۆی جێگیر بوونی باری دەروونی.

_هەروەها ئازاری مل و سەرئێشە كەم دەكاتەوە.