چارەسەرێكی نوێ بۆ شێرپەنجە دۆزرایەوە

09/11/2019 - 20:59 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

زاناكانی بواری پزیشكی ڤایرۆسێكی نوێیان دۆزیوەتەوە كە لە توانایدایە خانە شێرپەنجەییەكان لەناوببات

ئاژانسی سكای نیوز هەواڵی دۆزینەوەی ڤایرۆسێكی لەلایەن زاناكانی ئوسترالیاوە بڵاوكردووەتەوە، كە دەتوانێت بە تەواوەتی خانە شێرپەنجەییەكان لەناوببات، ئەو جۆرە چارەسەرە نوێیەش وەك هەر داهێنانێكی پزیشكی سەرەتا لەسەر مشك تاقیكراوەتەوە و سەركەوتنی لە چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە و كوشتنی خانە شێرپەنجەییەكاندا بەدەستهێناوە

پڕۆفیسۆری ئەمریكی بواری شێرپەنجە، دكتور ''یومان فونگ'' دەڵێت، هیوایەكی زۆریان بەم داهێنانە تازەیە هەیە بۆ چارەسەركردنی زۆربەی جۆرەكانی شێرپەنجە، وەك شێرپەنجەی ''مەمك'' و ''سی'' و شێرپەنجەی ''میزەڵدان'' و ''گەدە''و ''ڕیخۆڵە

هەروەها ئەو پزیشكە ئەمریكییە وتووشیەتی، ئەم جۆرە چارەسەرە لە سەرەتای ساڵی داهاتوەوە دەدرێت بە نەخۆشەكانی شێرپەنجە

لە هەواڵەكەشدا ئەوە خراوەتەڕوو، ئەو جۆرە ڤایرۆسە هەڵدەستێت بە كۆكردنەوەی خانە شێرپەنجەییەكانی ناو لەشی نەخۆشەكە و پاشان لەناویاندەبات، هەروەها كۆئەندامی بەرگرییش ئاگاداردەكاتەوە لە بوونی هەر خانەیەكی شێرپەنجەیی دیكە كە لەناو لەشدا مابێتەوە بۆئەوەی كۆئەندامی بەرگریی لەش لەناویببات