چەند هەنگاوێك لەپێناو دڵێكی تەندروستدا جێبەجێ بكە

21/11/2019 - 10:55 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

 

شێوازی ژیان و پەیڕەوكردنی رێگایەكی تەندروست دڵێكی تەندروستمان پێدەبەخشێت دوور لەنەخۆشی و پێویستە مرۆڤ بەردەوامە ئەو ڕێگایانە بگرێتەبەر كە تەندروستیەكی باشی پێدەبەخشێت.

 

پێگەی (Daily Medical ifo) بڵاویكردەوە چەند هەنگاوێك هەیە كەلەكاتی پەیڕەوكردنی ئەوا مرۆڤ دەبێتە خاوەنی دڵێكی تەندروست ، ئەوانیش:

 


- خواردنی سەوزە و میوە و خواردنە بە بەهاكان ، دووركەوتنەوە لەچەوری و شەكر و سوێری.

- دووركەوتنەوە لەجگەرەكێشان، چونكە پەستانی خوێن ناهاوسەنگ دەكات و لێدانی دڵ نائاسایی دەبێت.

- گرنگیدان بەچۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ دڵەڕاوكێ، كاتێك نائارامیت لەگەڵ هاوڕێ و كەسانی نزیك بچۆرە دەرەوە، یاخود كێشەكەت بۆ كەسێكی متمانەپێكراو باس بكە.

- بایەخدان بە ڕاهێنانی وەرزشی بۆ ئەوەی تووشی بەرزی رێژەی كۆلیسترۆل نەبیت.

- هەمیشە پارێزگاری كردن لەكێش، چونكە قەڵەوی سەرچاوەی نەخۆشیە وپەستان بۆ دڵ دروست دەكات.

- زانیاریت لەسەر خێزانەكەت هەبێت دەربارەی نەخۆشیە باوەكان و رێژەی بۆماوەییان، ئەگەر رێژەی نەخۆشی دڵ لەناو خێزانەكەت زۆربوو، سەردانی پزیشك بكە و رێنمایی وەربگرە.

- رێنمایی دان بەمنداڵ لەسەرەتاوە، بۆ ئەوەی خۆی بپارێزێت و سیستمی تەندروست پەیڕەو بكات.