ئه‌م خۆراكه‌ بۆ نه‌خۆشی قۆلۆن چاره‌سه‌ره‌

05/12/2019 - 11:05 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

شارەزایانی بواری نەخۆشییەكانی بەرگری رایدەگەیەنن كەخواردنی بامێ مرۆڤ دەپارێزێت لەمەترسییەكانی توشبوون بەقەبزی و دروستبوونی بای سک و ئاوسانی ناو سك هاوكاری لەش دەكات بۆ فرێدانە دەرەوەی پاشماوەكانی و ئەگەری توشبوون بەقۆڵۆن كەم دەكاتەوە.

بۆیە شارەزایانی پزیشکیی رێنمایی خەڵک دەكەن بەخواردنی بامێ بەوپێیەی رێژەیەكی زۆری كانزاكانی كالیسیۆم و پۆتاسیۆم و مەنگەنیزی تێدایە لەگەڵ رێژەیەكی زۆری ڤیتامین A كەپێویستە بۆ بینین، لەگەڵ ڤیتامین C كە یارمەتیدەرە لە دروستبوونی كۆلاجین لەلەشدا.

هەروەهاشارەزایان رایدەگەیەنن كەخواردنی بامێ دەبێتەهۆی رێگری كردن لەتێكچوونەكانی كۆرپەلە و بەسودە بۆ رێكخستنی جوڵەی كۆئەندامی هەرس و گرنگە بۆ ژنانی دووگیان، چونكە رێژەیەكی باشی لەترشی فۆلیكی تێدایە كەرێگرە لەتێكچوونی كۆرپەلە و ئەو بڕەش لەكالیسیۆم و مەگنیسیۆم دابین دەكات كەلەش پێویستیەتی بۆ نەرمكردن و ناسككردنەوەی كۆئەندامی هەرس.

 ئەو كەسانەی كەزۆر بامێ دەخۆن چالاكترن به‌ به‌راورد به‌ كەسانی تر و دەریشكەوتوە كەكالۆری بەرێژەیەكی كەمتر تێدایەبامێ یەکێکە لە خواردنە زۆر بەسودەکان کە بڕێکی زۆر پرۆتین و مەگنسیۆم و ڤیتامین C تێدایە، هەر بۆیە پێویستە بیکەیتە ژەمی خواردنتەوە و لانیکەم هەفتەی دوو جار بیخۆیت ئەو پێكهاتانەی لەناو بامێدا بوونیان هەیە زۆر بەسوودن بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی ڕەبۆیان هەیە و پێویستە وایە هەفتەی جارێك بۆ دوجار بامێ بخۆن بامێ ئاستی كۆلیسترۆڵی ناو خوێن دادەبەزێنێت ئمەمش بەهۆیی خانە ڕێشاڵیەکان و نەبونی چەوری خواردنی بامێ ئاستی شەكری ناو خوێن دادەبەزێنێت و بۆ ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە زۆر گرنگەبامێ پێست لە چرچ بوون دەپارێزێت و بەرگری جەستەش بەهێز دەکات