نۆك خواردن رێگره‌ بۆ چه‌ند نه‌خۆشیه‌ك

07/12/2019 - 10:36 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی

نۆک یەکێکە لە گرنگترین جۆرەکانی دانەوێڵە کە لە دنیادا خەڵکێکی زۆر حەز بە خواردنی دەکەن تایبەتمەندییەکانی نۆک وای کردووە ئەو جۆرە دانەوێڵەیە لە لیستی خواردنە سەرەکییەکان ببێت.

نۆک بە پرۆتین و مەگنیسیۆم دەوڵەمەندە، هاوکات پڕە لە مادەی کانزایی و دژه‌ئۆکسید و کاربۆهیدرات و ڤیتامین بڕی فۆسفۆڕ و ئاسنی نۆک یارمەتی بەرگری لەش دەدات و جگە لە بەهێزکردنی ئێسک و ددانەکان، توانای مێشکیش بەهێز دەکات

دەوڵەمەندە بە ڤیتامین C و یارمەتی لەش دەدات ئاسنی پێویست وەربگرێت، ئەمەش بەتایبەت بۆ ئەوانە بەسوودە کە خوێنیان کەمە شەکری خوێن دادەبەزێنێت و ئەو پرۆتینەش کە لە نۆکدایە هەستی تێربوون بە مرۆڤ دەبەخشێت کە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ رێگریکردن لە قەڵەوبوون دژە شێرپەنجەیە و ئەو ئەسید فۆلیکەی لە نێو نۆکدایە، مرۆڤ لە هەندێک نەخۆشی پێوەندیدار بە دڵ و دەمارەکان دەپارێزێت بە تایبەت بۆ ئەوانەش بەسوودە کە دەیانەوێت کێشیان کەم بکەنەوە.