خواردنی شانده‌ری مه‌ترسیه‌ك له‌سه‌ر جه‌سته‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌

07/12/2019 - 10:45 بڵاوکراوەتەوە لە هەواڵ/تەندروستی
كێشەی سەرەكی ئەو كەسانەی ڕجیم دەكەن لە نان خواردن بە هۆی زۆری كێشیانەوە(قەڵەوی) ئەوەیە كە هەست بە برسێتی دەكەن ،پسپۆرەكانی خواردن ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە "شانده‌ری "بخۆن .
 
شانده‌ری بە هۆی بونی سوعرەیەكی گەرمی كەم تیایدا كە برسێتی دەشكێنێت و ئاسانكاریش دەكات به لەدەستدانی كێش. خواردنی شانده‌ری كێشی زیاد نابەخشێت بە مرۆڤەكان بە هۆی كەمی بونی سوعرەی كەمری تیایدا.
هەروەها هەموو دەنكە شانداڕییەك داپۆشراوە بە "ئەلیاف" بەوەیش بە خواردنێكی تەندروستی دەناسرێت بە هۆی ئەو تایبەتمەندییەی لە شانده‌ریدا هەیە پسپۆرەكانی خواردن ئامۆژگاری ئەو كەسانەی دەكەن كە بەرنامەی رجیمیان هەیە كە شانداری بخۆن چونكە تێریان دەكات بێ ئەوەی زیانی هەبێت لە سەر كێشیان،لەهەمان كاتدا هۆشداری دەدا لە بارەی جۆرەكانێ وە بەوەی شانداری سادە لە هەموو جۆرەكانی تر باشترە،چونكە لە كاتی بونی تامی پەنیر یاخود تامی تر ئەوە یەكەی گەرمی بەرزدەبێتەوە ومەترسی قەڵەوی دەكرێت.